ڕاپـۆرته هه‌واڵیـیه‌کان له شـاری ته‌رابلوسی باکوری لوبنانه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نن، دوو چه‌کدار به سواری ماتۆڕێـکه‌وه، شێخێکی سوننه‌ی نزیک له حزبوڵڵا و سوریایان کوشتووه.
ئاژانسی ده‌نگوباسی فه‌رمی لوبنان گوتی له‌و ده‌مه‌ی شێخ سه‌عده‌دین غه‌یه، ئه‌ندامی گه‌وره‌ی به‌ره‌ی کاری ئیسلامی به ئۆتۆمبیله‌که‌ی به ناوچه‌ی ئه‌لسویقه ده‌ڕۆیشت، دوو چه‌کدار ته‌قه‌یان لێـکردووه و برینداربووه، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌که‌ی له نه‌خۆشـخانه گیانی له‌ده‌سـتداوه.
هێزی ئاسایش و له‌شـکری لوبنان گه‌یشتنه ناوچه‌که تاوه‌کو نه‌هێڵن توندوتیژی بکه‌وێته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه ماوه‌یه‌کی زۆره شاری ته‌رابلوسی لوبنان بووه‌ته شوێنی ناکۆکی ئاینزایی په‌یوه‌ندیدار به شه‌ڕی ناوخۆی سوریاوه له کاتێکدا ناوچه‌که دابه‌ش بووه به‌سه‌ر لایه‌نگران و دژبه‌رانی به‌شار ئه‌سه‌د.
به‌هۆی کاریگه‌ری ڕه‌وشی ناو سوریا به‌سه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه‌ی لوبناندا، هه‌تا ئێسـتا ده‌یان که‌س له شاری ته‌رابلوس بوونه‌ته قوربانی. له مانگی هه‌شت دوو ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو له به‌رده‌م 2 مزگه‌وتی شاره‌که ته‌قینه‌وه و له ئاکامدا زیاتر له 50 که‌س کوژران.
پاش ته‌قینه‌وه‌کان ئه‌ندامێـکی به‌ره‌ی کاری ئیسلامی ده‌سـتگیرکرا به گومانی ده‌ست هه‌بوونی له‌و هێرشانه‌دا.