Accessibility links

عه‌دنان موفتی: ئومێده‌وارم دواخستنی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد مانگێک زیاتر نه‌خایه‌نێت

  • Haider Kareem

لێژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد بۆ جاری سێیەم ئەنجامدانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردی بۆ کاتێکی نادیار دواخست و ڕاگه‌یاند که‌ به‌ هۆی كۆتایی نه‌هاتن به‌ ئاماده‌كارییه‌كان و چه‌ند كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی، ئه‌مجاره‌ش سازدانی كۆنگره‌ دواده‌خرێت.
به‌لایه‌کی دیکه‌وه‌ تۆفیق كه‌ریم ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ باڵای‌ كۆنگره‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یی كورد که‌ ئه‌ندامی‌ سه‌رکردایه‌تی كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیـیه‌ ده‌ڵێت حزبه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵات ده‌ستیان به‌سه‌ر كۆنگره‌دا گرتووه‌ و ئه‌وان هۆكاری‌ ئیفلیجكردنی‌ كۆنگره‌كه‌ن.
عه‌دنان موفتی ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد و ئه‌ندامی‌ سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان له‌ وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌باره‌ی هۆکاری دواخستنی سازدانی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد بۆ کاتێکی نادیار گوتی وێست و خه‌ونی سازدانی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد که‌ ده‌یان ساڵه‌ هه‌یه‌، به‌ مانگێک و دوو مانگ ڕه‌نگه‌ نه‌یه‌ته‌ دی و ئه‌گه‌ر کۆسپیشی بێته‌ به‌رده‌م شتێکی ئاسایی‌یه‌، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و ئیراده‌یه‌ و ئه‌و ویسته‌ و ئه‌و کاره‌ که‌ ده‌ستیـپـێکردووه‌ کۆتایی پـێنایه‌ت تاوه‌کو کۆنگره‌که‌ نه‌به‌سترێت. گوتی ئومێدی وایه‌ دواخستنی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد مانگێک زیاتر نه‌خایه‌نێت . گوتیشی له‌و ماوه‌یه‌شدا سکرتاریه‌تێک هه‌یه‌ و له‌ لایه‌ن کۆمیته‌ی ئاماده‌کاری ئه‌م سکرتاریه‌ته‌ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ په‌یوه‌ندیکردن و ئومێدیش ده‌کرێت هێزه‌ سیاسیه‌کان له‌ ئاستی به‌رپرسیارێتیدا بن بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانیان و هه‌ر کاتێک زانیمان زه‌مینه‌که‌ ڕه‌خساوه‌ ئه‌وا ئه‌و ده‌مه‌ سکرتاریه‌ته‌که‌ داوای کۆبوونه‌وه‌که‌ی ده‌کات و ئو‌مێدیش ده‌که‌م به‌ سه‌رکه‌وتوویی کۆنگره‌که ببه‌سترێت و بگاته‌ بڕیاری گونجاو.‌
XS
SM
MD
LG