ڕاپـۆرتێـک ده‌ڵێت ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی ڕابه‌ری باڵای ئێران ده‌زگایه‌کی دارایی له ژێر ده‌سـتدایه که به ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی موڵک و ماڵی خه‌ڵکی بنیادنراوه.
ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ڕۆیته‌رز ڕۆژی دووشه‌ممه به‌شی یه‌که‌می ڕاپـۆرته‌که‌ی بڵاوکرده‌وه که تیایدا باس له‌و ده‌زگایه ده‌کات که له ئێران‌دا ناسراوه به "ستاد اجرايی فرمان حضرت امام" ، واته ده‌زگای جێبه‌جێگاری فه‌رمانه‌کانی ئیمام (خومه‌ینی).
ڕاپـۆرته‌که ده‌ڵێت ئه‌م ده‌زگایه بووه‌ته یه‌کێـک له ده‌زگا به‌هێزه‌کانی ناو ئێران و زۆرێـک له ئێرانیـیه‌کان و جیهانی ده‌ره‌وه‌ش زانیاری که‌میان له‌سه‌ر هه‌یه، وه له‌م ساڵانه‌ی دوایی بووه‌ته ده‌زگایه‌کی بازرگانی گه‌وره و له زۆربه‌ی که‌رته‌کانی ئابوری ئێران‌دا به‌شی هه‌یه، هه‌ر له که‌رتی نه‌وت و گه‌یاندنه‌وه هه‌تا ده‌گاته حه‌بی ڕێگه‌گرتن له دووگیانی و به‌خێوکردنی شترمرخ (نه‌عامه).
پاشـان ڕاپـۆرته‌که ئاماژه به‌وه ده‌کات که سه‌خته ته‌واوی سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م ده‌زگایه بزانرێت، به‌ڵام به‌پـێی لێـدوانی کاربه‌ده‌سـتانی ده‌زگاکه و ئاماری بازاڕه‌کانی دراوی تاران و ماڵپه‌ڕی کۆمپانیاکان و زانیاری له وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مه‌ریکا، به‌های ئه‌و موڵکانه‌ی ده‌زگای ناسراو به سـتاد هه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ به‌شی له کۆمپانیاکاندا له 95 ملیار دۆلار که‌متر نیـیه.
ڕاپـۆرته‌که‌ی ڕۆیته‌رز ده‌ڵێت ئه‌م ئیمپراتۆریه‌ته ئابوریـیه گه‌وره‌یه تاکه که‌سێـک ده‌ستی به‌سه‌ریدا هه‌یه، ئه‌ویش ئایه‌توڵڵا خامه‌نه‌ئیـیه.
ئه‌مه‌ریکاش باسی ئه‌م ده‌زگایه‌ی کردووه. له مانگی شه‌ش وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مه‌ریکا سزای له‌سه‌ر سه‌پاند و گوتی ئه‌م ده‌زگایه تۆڕێـکی گه‌وره‌ی کۆمپانیایه که سه‌روه‌ت و سامانی ڕابه‌رایه‌تی ئێرانی له ژێر ناویدا شـاردراوه‌ته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه کۆماری ئیسلامی ئێران کاتی خۆی له سـاڵانی حه‌فتاکاندا سکاڵای له‌سه‌ر شا ڕه‌زا په‌هله‌وی و فه‌ڕه‌حی هاوسه‌ری تۆمارکرد له ئه‌مه‌ریکا به تاوانی دزینی 35 ملیار دۆلار له میلـله‌تی ئێران که ده‌کاته 79 ملیار دۆلاری ئه‌مڕۆ، به‌ڵام سکاڵاکه ڕه‌تکرایه‌وه.
عه‌باس میلانی به‌ڕێوه‌به‌ری توێژینه‌وه‌کانی په‌یوه‌ست به ئێران له زانکۆی ستانفۆرد که ژیانـنامه‌ی شـای نووسیوه، ده‌ڵێت ڕاسته شـا ژیانێـکی ئه‌وپه‌ڕی خۆشـگوزه‌رانی به‌سه‌ر ده‌برد و 120 ئۆتۆمبیلی گرانبه‌های هه‌بوو، به‌ڵام سه‌روه‌ته‌که‌ی نزیکه‌ی یه‌ک ملیار بووه که ده‌کاته 3 ملیار دۆلاری ئه‌مڕۆ.