به‌پـێی ئه‌و زانیاریـیانه‌ی له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی و سیاسی و سه‌رۆک هۆزه‌کانی عه‌ره‌بی سووننه‌وه ئاشـکراکراون، نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق پـلانێـکی نوێی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌کدارانی سه‌ر به ڕێـکخراوی ئه‌لقاعیده له عێراق ده‌سـتپـێـکردووه.
هه‌ر به‌پـێی زانیاریـیه‌کان هه‌ڵمه‌تێـکی گه‌وره‌ی سه‌ربازی له هه‌ر سێ پارێزگای به زۆرینه دانیشـتوانی سووننی، که سه‌ره‌تاکه‌ی له بیابانه‌کانی ئه‌نباره‌وه ده‌بێت و پاشـان پارێزگای نه‌ینه‌وا و دواتریش پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین.
شایه‌نی باسه له هۆزه سـووننه‌کانی ڕۆژئاوای به‌غداشه‌وه ئه‌م هه‌واڵه پـشـتڕاستکراوه‌ته‌وه و وه‌ک فشـارێـکی ئه‌مه‌ریکیش ناوده‌برێت بۆ ئاشـکردنه‌وه‌ی شه‌قامی سووننی و دورخستنه‌وه‌یان له هاوسۆزی بۆ چه‌کدارانی توندڕه‌وی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق و شام که به‌م دوایـیانه چه‌ند گرته‌یه‌کی وێنه‌یی ئه‌منی ئاشـکرایان کردووه که له بیابانه‌کانی هاوسنووری عێراق و سوریا چه‌ندین مۆڵگه‌ی نوێ و سه‌ربازگه‌یان دروسـتکرووه.
له ڕاپـۆرتێـکی هێزه ئه‌منیـیه‌کانی عێراقیشـدا هاتووه که ڕۆژانه چه‌کدارانی ئه‌م ڕێـکخراوه له نێوان عێراق و سوریا هاتوچۆ ده‌که‌ن و سوودیان له لاوازی هێزه‌کانی سوپای عێراقی وه‌رگرتووه که توانای پاراسـتنی بیابانی پارێزگای ئه‌نباریان نیـیه که به درێژایی 600 کیلۆمه‌تر عێراق و سوریا پـێـکه‌وه ده‌به‌سـتێته‌وه و سنووره‌که‌ی سوریاش به‌شی زۆری به ته‌واوه‌تی له ژێر ده‌سـتی به‌ره‌ی نوسره‌یه‌ی به‌رهه‌ڵستکاری ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌سه‌ددایه و له ڕووی بیروباوه‌ڕیشه‌وه ئه‌م گرووپه به‌شێـکی تری ڕێـکخراوی قاعیده‌یه له سوریا.