Accessibility links

ته‌قینه‌وه‌یه‌کی به‌هێز شـار‌ی کۆبانی ده‌هه‌ژێنێت و 11 که‌س ده‌کوژرێن

  • VOA News

ته‌قینه‌وه‌یه‌کی به‌هێز له‌ شـاری کۆبانی سوریا له‌ نزیک سـنووری تورکیا ڕوویدا‌ و له‌ ئاکامدا ده‌یان که‌س کوژراون و برینداربوون.
مسته‌فا عه‌بدی ڕۆژنامه‌وان له‌ کۆبانی به‌ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت ته‌قینه‌وه‌که‌ له‌ کاژمێر 4:05 ی پاش نیوه‌ڕۆ ڕوویداوه‌ و بووه‌ته‌ مایه‌ی کۆژرانی 11 که‌س که‌ ته‌رمه‌کانیان به‌ره‌و نه‌خۆشـخانه‌ براون‌ و هه‌ندێـکیان ناناسرێنه‌وه‌. هه‌روه‌ها 32 که‌سیش برینداربوون و 10 له‌و بریندارانه‌ به‌ره‌و تورکیا گواستراونه‌ته‌وه‌ به‌هۆی سه‌ختی برینه‌کانیان.
ده‌ڵێت ئۆتۆمبیله‌که‌ سووته‌مه‌نی پـێبووه‌ و خۆی له‌ خاڵێـکی پـشـکنینی یه‌که‌کانی پاراستنی گه‌ل داوه‌ و تێپه‌ڕبووه‌ و پاشان له‌ نزیک باره‌گای مانگی سووری کوردی که‌ به‌ هه‌یڤا سوور ده‌ناسرێت ته‌قیوه‌ته‌وه‌.
ده‌شڵێت ته‌قینه‌وه‌که‌ هێنده‌ به‌هێزبووه‌ له‌ دوری 10‌ کیلۆمه‌تر و له‌ ناو تورکیا گوێـیان له‌ ده‌نگه‌که‌ی بووه‌. هه‌روه‌ها له‌ دوری سه‌دان مه‌تر شوشه‌ی به‌نجه‌ره‌ی خانو و بینا شکاون. زیانی گه‌وره‌شی به‌ بینای باره‌گای مانگی سوور گه‌یاندووه‌ و چه‌ندین ئۆتۆمبیلیش سووتاون.
XS
SM
MD
LG