Accessibility links

محیـیه‌دین پاڵانی: گه‌شبینیـیه‌کان به‌رامبه‌ر وتووێژه‌کان له‌گه‌ڵ ئێراندا شتێـکی ئاسایی‌یه‌

  • Haider Kareem

له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو گه‌شبینیـیه‌کی زۆر هه‌بوو که‌ زلهێزانی جیهان و ئێران به‌ ڕێـکه‌وتنێـک بگه‌ن له‌سه‌ر کێشه‌ی به‌رنامه‌ ناوکیـیه‌که‌، به‌ڵام دانوستاندنه‌کان به‌بێ هیچ ئه‌نجامێـک کۆتایی‌یان پـێهات.
محیـیه‌دین پاڵانی شاره‌زای کاروباری سیاسی ئێران بنکه‌ له‌ که‌نه‌دا له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، گوتی ئه‌و گه‌شبینیـیه‌ له‌ قۆناغه‌ سه‌ره‌تایـیه‌کاندا شتێـکی ئاسایی‌یه،‌ به‌ تایبه‌تی له‌و مێژووه‌ دورودرێژه‌ی نێوان ئێران و ڕۆژئاوادا هه‌یه‌.
به‌ڕێز پاڵانی ده‌ڵێت ئه‌م گه‌شبینیـیه‌ی نیشـان ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌یه‌ ئێران زیاتر گرنگی به‌ وتووێژه‌کان بدات و بتوانرێت قایل بکرێت به‌ مه‌رجه‌کانی کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی بۆ کۆتایی هێنان به‌ کێشه‌ی به‌رنامه‌ ناوکیـیه‌که‌ی.
XS
SM
MD
LG