Accessibility links

خۆپێشاندان له‌ ستوکهۆڵم، سوید

  • Salah Piroty

خۆپێشاندان له‌ سوید

خۆپێشاندان له‌ سوید


له‌ درێژه‌ی سازکردنی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له‌ شاره‌ جۆربه‌جۆره‌کانی نێوخۆی کوردستان وهه‌م له‌ شاره‌کانی ئوروپاش، له‌ لایه‌ن کومیته‌ی هێزه‌ سیاسی یه‌کانی کورد و فیدراسیونی کۆمه‌ڵی کورده‌کان له‌ گۆڕه‌پانی سێرگل خۆپێشاندانێک یه‌ک شه‌مه‌ له‌ شاری ستوکهۆلم به‌ڕێوه‌چوو.

ساڵه‌ح‌ نه‌ڵۆسی به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕی "پێشمه‌رگه‌کان" و چالاکی سیاسی ده‌ڵێت، ئه‌و خوپێشاندانه‌ له‌ سێداره‌دانه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی چالاکانی کورد له‌ لایه‌ن حکومه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ مه‌حکووم کرد و له‌ په‌یامه‌کان دا پشتیوانی له‌ خه‌ڵکی به‌لووچستانیش کرا.

به‌ڕێزنه‌ڵۆسی ده‌ڵێت به‌ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و ڕاستیه‌ که‌ له‌ ماوه‌ی ڕۆژه‌کانی رابردوودا 47 که‌س له‌ ڕۆڵه‌کانی به‌ تایبه‌ت کورد و به‌لووچ له‌ سێداره‌دران، نیشان ده‌ده‌ن که‌ روحانی به‌ پێچه‌وانه‌ی به‌ڵێنێ یه‌کانی خۆی به‌ خه‌ڵکی دابوو، هه‌نگاوی نا.

XS
SM
MD
LG