Accessibility links

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ میرنشینه‌ یه‌کگرتووه‌کانه


جان کێری سه‌نگی ده‌خاته‌ سه‌ر دۆسێکانی ئێران و سوریا له‌ کۆبوونه‌وه‌کانیدا له‌ ئه‌بو زه‌بی له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی میرنشینه‌ یه‌کگرتووه‌کانی عه‌ره‌بدا.

ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا گه‌یشته‌ میرنشینه‌ یه‌کگرتووه‌کانی عه‌ره‌ب پاش وتووێژه‌ چڕ و پڕه‌کانی له‌ ژنێڤ له‌سه‌ر به‌رنامه‌ ناوکیه‌ مشت و مڕ له‌سه‌ره‌که‌ی ئێران کرا.
میرنشینه‌ یه‌کگرتووه‌کانی عه‌ره‌ب هاوبه‌شێکی گرنگی ئه‌مریکایه‌ له‌ که‌نداوی فارسدا.

هاوشێوه‌ی وڵاتانی تری عه‌ره‌بی میرنشینه‌ یه‌کگرتووه‌کانیش نیگه‌رانیه‌کی قوڵی هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ خواسته‌ ناوکیه‌کانی ئێران.

وه‌ها بڕیاره‌ جان کێری ڕۆژی دووشه‌ممه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ واشنتۆن پاش وتووێژه‌کانی له‌ ئه‌بو زه‌بی ده‌یکات.
XS
SM
MD
LG