کاربه‌ده‌ستانی عێراقی و تورکیا په‌یمانیان داوه کۆتایی بێنن به ئاڵۆزیه دیپلۆماسیه‌کانی نێوانیان.
له میانه‌ی کۆنفرانسێکی هاوبه‌شی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ هاوشانه تورکیاییه‌که‌یدا، هوشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه گوتوویه‌تی پشێویه‌کان کۆتای‌یان پێهات و قۆناغێکی نوێ ده‌ستی پێ‌کرد.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه سه‌ردانێکی ده‌ستپێکردووه بۆ عێراق بۆ کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی عێراقیدا له به‌غدا به مه‌به‌ستی گه‌رم و گوڕ کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه سارد‌و سڕه‌که‌ی نێوان هه‌ردوو وڵات.
ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو ده‌ڵێت ئه‌م سه‌ردانه به‌مه‌به‌ستی هاندانی ده‌ستپێکێکی نوێی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان ئانکه‌ره و به‌غدایه.
په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان تورکیا و عێراق به‌هۆی شه‌ڕی سوریا و هه‌روه‌هاش به‌هۆی په‌یوه‌ندی تورکیا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا پشێوی و ئاڵۆزی تێکه‌وت.
له میانه‌ی ئه‌م سه‌ردانه دوو ڕۆژیه‌یدا بۆ به‌غدا وه‌ها بڕیاره داود ئۆغڵو له‌گه‌ڵ نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری وڵاته‌که‌دا کۆببێته‌وه و هه‌روه‌هاش ژماره‌یه‌ک کاربه‌ده‌ستی تری عێراقی له به‌غدا و له هه‌ردوو شاری نه‌جه‌ف و که‌ربه‌لا.
تورکیا به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو پشتیوانی له ئۆپزسیۆنی سوریا کردووه له ده‌مێکدا عێراق ده‌ڵێت بێلایه‌ن ده‌بێت له قه‌یرانی سوریادا.
داڵده‌دانی تاریق ئه‌لهاشمی جێگره سوننه‌که‌ی سه‌رۆکی عێراقی له سه‌ره‌تای ساڵی 2012 ه‌وه و هه‌روه‌هاش پێشنیازی ڕێکه‌وتن له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا سه‌باره‌ت به نه‌وت، ئاڵۆزیه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵاتی زۆرتر کرد.
عه‌لی ئه‌لموسه‌وی، ده‌مڕاستی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ده‌ڵێت ئه‌م سه‌ردانه‌ی داود ئۆغڵو ئاماژه‌یه به سه‌رله‌نوێ ده‌ستکردنه‌وه به په‌یوه‌ندیه‌کی ئاسایی له‌گه‌ڵ تورکیادا و وه کۆتاییهێنانیش به ئاڵۆزیه‌کان.