له پاش سه‌ردانه‌که‌ی بۆ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق پلانی نزیک بوونه‌وه‌ی هه‌یه له عه‌ره‌بی سوننه و جارێکی تریش بوژاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌کانی ڕابوون.
سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له عێراقه‌وه ده‌ڵێن مه‌به‌ست له‌و پلانه‌ی نوری ئه‌لمالیکی ڕێگه‌گرتن یان هه‌ر هیچ نه‌بێت سنوردارکردنی جموجۆڵه‌کانی تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و له شامه.
دکتۆر فه‌رهاد ئه‌تروشی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت پێده‌چێت مالیکی گه‌یشتبێته ئه‌و بڕوایه‌ی کۆنترۆڵکردنی ناوچه سوننه نشینه‌کان کارێکی سه‌خت بێت بۆیه‌شه هه‌وڵ ده‌دات هه‌ر هیچ نه‌بێت به‌شێکی سوننه‌کان به‌لای خۆیدا ڕابکێشێت.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر ئه‌تروشی ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات ڕه‌وشی ناوچه‌که‌ش ڕۆڵی هه‌یه له‌م هه‌نگاوانه‌ی مالیکیدا و ده‌شڵێت له‌وبڕوایه‌دا نییه تێرۆریستان هه‌روا له‌خۆوه و له بۆشاییه‌وه دروست بووبن، به‌ڵکو لایه‌ن یان ده‌وڵه‌ت هه‌ن پشتیوانیان ده‌که‌ن و به تایبه‌ت تورکیا له دۆسێی سوریادا به ئاشکرا خه‌ڵکی ده‌نارد یان بووبووه شوێنی گواستنه‌وه‌ی تێرۆریستان له تورکیاوه بۆ سوریا.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: