Accessibility links

به‌هۆی زریانی هایان له‌ فلپین زیاتر له‌ 100 که‌ گیان له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن


D

D

تیمه‌کانی به‌هاناچوون له‌ فلیپین هه‌وڵی گه‌یشتن به‌و که‌سانه‌ ده‌که‌ن که‌ زریانه‌ به‌هێزه‌که‌ کاریکردووه‌ته‌ سه‌ر ژیانیان. بڕوا ده‌کرێت زیاتر له‌ 100 که‌س به‌هۆی ئه‌و زریانه‌ گیانیان له‌ده‌ست دابێت و زیانێکی زۆری له‌ سه‌رانسه‌ری ناوه‌ڕاستی وڵات لێ که‌وتووه‌ته‌وه‌.
چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ژماره‌ی قوربانیانی زریانه‌که‌ی ڕۆژی هه‌ینی زیاد بکات، هه‌رچه‌نده‌ ڕه‌نگه‌ ماوه‌یه‌کی پێبچێت تا به‌ ته‌واوه‌تی بزانرێت ئه‌و زریانه‌ چه‌ند زیانی لێ که‌وتووته‌وه‌.
زریانی هایان یه‌کێکه‌ له‌ زریانه‌ هه‌ره‌ به‌هێزه‌کانی که‌ تۆمار کرابێت، و وێرانکارییه‌کی زۆری له‌ ناوه‌ڕاستی فلپین لێکه‌وتووه‌ته‌وه‌.
لین گولفان یه‌کێک له‌ دانیشوانی شارۆچکه‌ی بانتایان ده‌ڵێت " نازانم ئێستا چی بکه‌م ماڵه‌که‌م وێران بوو، نه‌م ده‌زانی باوباهۆزه‌که‌ ئه‌وه‌نده‌ به‌هێز ده‌بێت".
خێرایی هێزی ڕه‌شه‌باکه‌ی ئه‌و زریانه‌ له‌ کاتژمێرێکدا زیاتر له‌300 کیلۆمه‌تر بوو.
زریانه‌که‌ له‌ سه‌ر خاکی دورگه‌ی له‌یت و سامار دای به‌ زه‌ویدا.
هه‌گ ویلۆگبی، پرۆفیسۆری که‌شناسی له‌ زانکۆی نێونه‌ته‌وه‌یی فلۆریدا ده‌ڵێت " هایان به‌ هێزێکی زۆره‌وه‌ به‌ره‌و فلپین هات و پاشان به‌رو دورگه‌کان چوو هێزه‌که‌ی لاوازتر بوو کاتێک گه‌یشته‌ سه‌ر دورگه‌کان، و زانانین چی ڕووده‌دات کاتێک به‌‌هێز ده‌بێته‌وه‌ کاتێک ده‌گاته‌ ده‌ریای باشوری چین.
له‌ کاتێکدا له‌ فلپین زیانه‌کانی ئه‌و زریانه‌ ده‌رده‌که‌وێت له‌ ڤێتنام خه‌ڵکی خۆی بۆ ئاماده‌ ده‌که‌ن. چاوه‌ڕوان ده‌کرێت‌ ئه‌و زریانه‌ له‌ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ له‌ ڤێتنام بگات.
XS
SM
MD
LG