کاربه‌ده‌سـتێـکی ئه‌مه‌ریکایی گوتی دانوسـتاندنه‌کانی له نێوان زلهێزانی جیهان و ئێران له ژنێڤ به‌ڕێوه‌ده‌چن، بۆ ڕۆژی شه‌ممه به‌رده‌وامی ده‌بێت.
کاربه‌ده‌سـته‌که شه‌وی هه‌ینی گوتی جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا و هاوشانه ئێرانیـیه‌که‌ی محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف و کاثرین ئاشتۆن به‌رپـرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا، بۆ ماوه‌ی پـێنج کاژمێر ڕۆژی هه‌ینی کۆبوونه‌ته‌وه و هه‌نگاوی پاشیان ناوه به ئاڕاسته‌ی که‌مکردنه‌وه‌ی تێڕوانینه جیاوازه‌کان. گوتیشی هێشـتا کار ماوه ته‌واو بکرێت و به‌یانی شه‌ممه کۆبوونه‌وه‌کان ده‌سـتپـێده‌که‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها عه‌باس عه‌راقچی جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران که له شـاند‌ی ئێراندایه له ژنێڤ، ئه‌ویش پاش کۆبوونه‌وه‌کان به په‌یامنێرانی گوت کۆبوونه‌وه‌که باش بووه، به‌ڵام هێشـتا کاری زۆر ماوه ئه‌نجامی بده‌ن.
چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ڕۆژی شه‌ممه بگاته ژنێڤ تاوه‌کو به‌شـداری له دانوسـتاندنه‌کاندا بکات.