Accessibility links

ئه‌نجومه‌نی سیناتی ئه‌مه‌ریکا پـرۆژه‌ یاسایه‌ک بۆ پاراسـتنی هاوجنسبازان په‌سه‌ند ده‌کات

  • Motabar Shirwani

ئه‌نجومه‌نی سیناتی ئه‌مه‌ریکا که‌ له‌ ئێسـتا دیموکراته‌کان تیایدا زۆرینه‌ن، پـرۆژه‌ یاسایه‌کی په‌سه‌ندکرد که‌ تیایدا هاوجنسبازان له‌ شوێنی کاره‌کانیان ده‌پارێزێت له‌وه‌ی مافه‌کانیان پـێشێل نه‌کرێت. پـرۆژه‌ یاساکه‌‌ به‌ ده‌نگی 64 ئه‌ندام به‌رامبه‌ر به‌ 32 په‌سه‌ندکراوه‌.
مایکڵ بۆمه‌ن په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ کۆنگرسه‌وه‌ ڕاپـۆرتی له‌م باره‌یه‌وه‌ ناردووه‌ و ده‌ڵێت پـرۆژه‌ یاسایه‌که‌ بۆ نزیکه‌ی 20 سـاڵه‌ له‌ ناو کۆنگرس وه‌لاوه‌ نرابوو، وه‌ ئێسـتاش که‌ له‌ سینات په‌سه‌ندکراوه‌، نازانرێت چاره‌نووسی به‌ چی ده‌گات له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران که‌ کۆماریـیه‌کان تیایدا زۆرینه‌ن.
درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که‌ی مایکڵ بۆمه‌ن له‌ لایه‌ن موعته‌به‌ر شیروانی له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ئاماده‌کراوه‌.
XS
SM
MD
LG