Accessibility links

توندوتیژیه‌کانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی عێراق

  • VOA News

کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن له‌ ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمب له‌ نزیک مزگه‌وتێکی سوننه‌کانه‌وه‌ له‌ به‌غدای پایته‌خت 7 که‌س کوژراون و نزیکه‌ی 15 که‌سیش بریندارن.

پۆلیس ده‌ڵێت ته‌قینه‌وه‌ی یه‌که‌میان پاش نوێژی هه‌ینی بووه‌ له‌ده‌مێکدا نوێژکه‌ران له‌ مزگه‌وتی عه‌لی بن ئه‌بی تاڵب ده‌هاتنه‌ده‌رێ له‌ ناوچه‌ی شورته‌.

هه‌ر چه‌ند چرکه‌یه‌ک دواتر هاوکاتی ڕاکردن و خۆده‌ربازکردنی به‌شداربووانی نوێژی هه‌ینی ته‌قینه‌وه‌ی دووهه‌میش ڕوویدا.

کاربه‌ده‌ستێکی نه‌خۆشخانه‌ی ناوچه‌که‌ به‌و مه‌رجه‌ی ناوی نه‌هێنرێت زیانه‌ گیانیه‌کانی پشتڕاست کردۆته‌وه‌ بۆ ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێس.

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ش به‌هۆی ژماره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه‌وه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری عێراقدا 30 که‌س کوژراون.

هێرشکردنه‌ سه‌ر مزگه‌وته‌کانی سوننه‌ ئاینزاکان له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا زیادیان کردووه‌ ، هه‌رچه‌نده‌ شیانیش هه‌ن که‌ یاخیبوانی سوننه‌ هه‌وڵی خۆشکردنی ئاگری شه‌ڕی ئاینزایی بده‌ن به‌ڵام له‌وانه‌شه‌ میلیشیا شیعه‌کان له‌ پشت ئه‌و جۆره‌ هێرشانه‌وه‌ بن.
XS
SM
MD
LG