Accessibility links

هۆکاری زیادبوونی توندوتیژییه‌کان له‌ عێراقدا

  • Herow Zangana

له‌م هه‌فته‌یه‌دا عێراق به‌ قۆناغێکی هه‌ستیاردا تێپه‌ڕ بوو له‌ کاتێکدا ژماره‌ی قوربانیان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌و ته‌قه‌کردن له‌م ساڵدا گه‌یشته‌ 5 هه‌زار 500 که‌س. ئه‌مه‌ش توندوتیژترین ساڵ بووه‌ بۆ عێراق له‌وه‌تای ساڵی 2008 وه‌ کاتێک شه‌ڕی ئاینزایی له‌ نێوان سوننه‌کان و شیعه‌کان سه‌ریهه‌ڵدا. هێنری ڕێجوێلی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ئه‌م ڕاپرۆته‌ی سه‌رباره‌ت به‌ هۆکاره‌کانی زیاد بوونی ئه‌م توندوتژییانه‌ ئاماده‌ کردووه‌.
که‌سێکی وه‌کو ئه‌حمه‌د که‌ به‌ به‌رده‌وامی ده‌چووه‌ ئه‌و چاخانه‌یه‌‌ جگه‌ له‌ پرسه‌ گێڕان بۆ له‌ ده‌ستدانی هاوڕێکانی پرسه‌ی بۆ ژیانه‌ ساده‌که‌ی خۆشی ده‌گێڕێت.
ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت خۆی و هاوڕێکانی لێره‌ کۆده‌بوونه‌وه‌ بۆ قسه‌کردن و پێکه‌نین. ده‌ڵێت که‌سانی گه‌نج و جوانی وه‌کو گوڵ، لێره‌ کوژران، و ده‌پرسێت بۆ؟ تاوانیان چی بوو؟
ئه‌م پرسیارانه‌ش پرسیاری هه‌زاران خێزانن له‌ سه‌رانسه‌ری عێراقدا.
چاودێر ده‌ڵێن ئه‌لقاعیده‌ له‌ ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆلی سوننه‌کاندا چالاکه‌. وه‌ڵامی حکومه‌تی عێراقیش له‌و ناوچانه‌دا وه‌ڵامێکی توندی ئاسایشییه‌. ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ سوننه‌کان زیاتر ناڕازی بن به‌رامبه‌ر حکومه‌ت نه‌ک ئه‌لقاعیده‌ ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ مایه‌ی به‌هێزتر بوونی ئه‌لقاعیده‌.
له‌م هه‌فته‌یه‌دا یاسادانه‌رانی عێراقی ده‌نگیان بر پرۆژه‌ یاسایه‌ک دا به‌‌ مه‌به‌ستی ڕێگاخۆشکردن بۆ هه‌ڵبژاردنی گشتی له‌ مانگی چواری داهاتوو. کاربه‌ده‌ستان هیوادارن ئه‌مه‌ ببێته‌ هۆی نه‌هێشتنی بنبه‌ستی سیاسی و مه‌ترسییه‌کانی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ شه‌ری تایه‌فی.
XS
SM
MD
LG