جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هه‌وڵ ده‌دات وتووێژه‌کانی ئاشـتی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌سـتینیـیه‌کان که کۆسپ و گرفتیان هاتووه‌ته به‌رده‌م، بۆ ئوردن بگوێزرێنه‌وه، ئه‌مه‌ش له نێوه‌ندی سکاڵای هه‌ردوو لا که هه‌ر یه‌که‌یان به‌رامبه‌ره‌که‌ی تاوانبارده‌کات به‌وه‌ی ته‌گه‌ره ده‌خاته ڕێی ئه‌و وتووێژانه‌ی وا بۆ سێ مانگه ده‌سـتیـپێـکردووه‌ته‌وه.
به‌ڕێز کێری بۆ جاری دووه‌م له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێـکدا له‌گه‌ڵ مه‌حمود عه‌باس سه‌رۆکی فه‌له‌سـتینیـیه‌کان کۆده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌م گه‌وره دیپـلۆماته‌ی ئه‌مه‌ریکا ڕۆژی چوارشه‌ممه دوو جار له‌گه‌ڵ بنیامین نه‌ته‌نیاهو کۆبووه‌ته‌وه و بڕیاره ڕۆژی هه‌ینی له ئۆرشه‌لیم بۆ جاری سێـیه‌م چاوی پـێی بکه‌وێت.
فه‌له‌سـتینیـیه‌کان ناڕه‌زایـیان ده‌ربڕیوه له به‌رامبه‌ر به‌رده‌وامبوونی ئیسرائیل له بنیادنانی نیشته‌جێی نوێ له‌و ناوچانه‌ی فه‌له‌سـتینیـیه‌کان ده‌یانه‌وێت بـبن به به‌شێـک له خاکی ده‌وڵه‌ته‌که‌یان له ئاینده‌دا. نه‌ته‌نیاهوش ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش نیگه‌رانی خۆی نیشـان دا له باره‌ی وتووێژه‌کانه‌وه و فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کانی تاوانبارکرد به خولقاندنی کێشه و گرفت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا که دووپاتی کردووه‌ته‌وه ئه‌مه‌ریکا بنیادنانی ئه‌و نیشته‌جێـیانه به نا شه‌رعی داده‌نێت، گوتویه‌تی سووره له‌سه‌ر درێژه‌دان به هه‌وڵه‌کانی له پـێناو گه‌یشـتن به ئاشـتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستـدا.