زانایانی دادی سویسرا ده‌ڵێن ئه‌و نمونانه‌ی له پاشماوه‌ی ته‌رم و گۆڕی یاسر عه‌ره‌فات ڕابه‌ری کۆچـکردووی فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان وه‌رگیراون، نیشـانی ده‌ده‌ن ئاستێـکی به‌رز له ماده‌ی کوشنده‌ی تیشـکداری پۆلۆنیوم 210 یان تێدایه.
ئه‌نجامی لێـکۆڵینه‌وه‌کان له زانکۆی لۆزان ڕۆژی چوارشه‌ممه بڵاوکرایه‌وه، له ڕاپـۆرتێـکی 108 لاپه‌ڕه‌یـیدا و ته‌واوی ڕاپـۆرته‌که له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌لجه‌زیره به زمانی ئینگلیزی بڵاوکراوه‌ته‌وه. سوهای هاوسه‌ری عه‌ره‌فات و که‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره داوای ئه‌نجامدانی ئه‌م لێـکۆڵینه‌وه‌یان کردبووه.
شـاره‌زایانی پـزیشـکی دادی فه‌ڕه‌نسـا و ڕووسیا، ئه‌وانیش له سـاڵی 2012 نمونه‌یان له پاشـماوه‌ی ته‌رمه‌که‌ی عه‌ره‌فات وه‌رگرتبوو. ڕووسیا گوتی هیچ ئاسه‌وارێـکی پـۆلۆنیومی نه‌دیووه. فه‌ڕه‌نسـاش هێشـتا ئه‌نجامه‌کانی خۆی بڵاونه‌کردووه‌ته‌وه.
ئه‌م لێـکۆڵێنه‌وه سویسریـیه گرنگترین به‌ڵگه‌یه هه‌تا ئێسـتا هه‌یه که ئاماژه به کۆشـتنی عه‌ره‌فات ده‌کات، به‌ڵام ئاماده‌کارانی ده‌ڵێن شیکردنه‌وه‌که‌یان هه‌تا ڕاده‌یه‌ک پشـتگیری ئه‌وه ده‌کات عه‌ره‌فات به‌م ماده بێ ڕه‌نگ و تامه کوژرابێت.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه یاسر عه‌ره‌فات له مانگی ده‌ی سـاڵی 2004 باری ته‌ندروسـتی تێـکچوو و ناچار پاش چه‌ند ڕۆژێـک ڕه‌وانه‌ی فه‌ڕه‌نسـا کرا دوای ئه‌وه‌ی تیمێـکی پـزیشکی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نه‌یتوانی چاره‌سه‌ری بکات. له سه‌ره‌تاکانی مانگی یازده بێ هۆش بوو و له 11 ی مانگی یازده گیانی له‌ده‌سـتدا.
مه‌رگی عه‌ره‌فات زۆر قسه و باسی به دوای خۆیدا هێنا که به پـیلان کوژراوه، وه زۆرێـک له فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان ئیسرائیلیان به‌وه تاوانبارکرد، به‌ڵام ئیسرائیل به توندی ئه‌و ئیدیعایانه‌ی ڕه‌تکرده‌وه.