ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی فه‌رمی ئێران ده‌ڵێت وه‌زیری ڕۆشنبیری داوای له ده‌سه‌ڵاتداران کردووه قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر تۆڕه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ک فه‌یسبوک و تویته‌ر لابه‌رن که به شێوه‌یه‌کی فراوان له لایه‌ن که‌سایه‌تیـیه حکومیـیه‌کانه‌وه به‌کارده‌هێنرێن و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا هێشـتا به فه‌رمی قه‌ده‌غه‌یان له‌سه‌ره.
شیکه‌ره‌وان ده‌ڵێن ئه‌مه‌ش خاڵێـکی دیکه‌ی ناکۆکی نێوان حکومه‌تی سه‌رۆک حه‌سه‌ن ڕوحانیـیه له‌گه‌ڵ توندڕه‌وه‌کانی وڵاته‌که. ڕوحانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نیـیه قه‌ده‌غه‌کردنی سه‌ر تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیـیه‌کان لابه‌رێت که وه‌ها لێی ده‌ڕوانرێت مه‌سه‌له‌یه‌که په‌یوه‌ستی به ئاسایشی ناوخۆی وڵاته‌که‌وه هه‌یه، بۆیه له ده‌سـتی ده‌زگاکانی وه‌ک سوپای پاسدارانه.
ئاژانسی IRNA له زاری عه‌لی جه‌نه‌تی وه‌زیری ڕۆشنبیری بڵاویکرده‌وه که گوتویه‌تی پـێویسته ڕێگه نه‌گیرێت له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیـیه‌کان و به تایبه‌تی له فه‌یسبووک.
جێی ئاماژه‌یه ژماره‌یه‌ک له کاربه‌ده‌سـتانی ئێران، له‌وانه وه‌زیری ده‌ره‌وه محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، فه‌یسبوک و تویته‌ر زۆر به‌کارده‌هێنن، به‌ڵام هاوڵاتیانی ئاسایی زۆر جار ده‌توانن له ڕێگه‌ی تۆڕه‌کانی پـرۆکسی بچنه ناو فه‌یسبووکه‌وه.