جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت پـێشبینی ده‌کات سوریا به‌شـداری له وتووێژه‌کانی ئاشـتیدا بکات، ئه‌مه‌ش وێڕای تێبینیـیه‌کانی به‌رپـرسـانی سوریا که ده‌ڵێن دانوسـتاندنه‌کان ناکرێن ئه‌گه‌ر داوای وازهێنانی به‌شـار ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات بکرێت.
جان کێری ڕۆژی سێشه‌ممه له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له وارشۆی پایته‌ختی پـۆڵۆنیا، دووپاتی کرده‌وه هیچ چاره‌سه‌یـیه‌کی له‌شـکری بۆ قه‌یرانی سوریا نیـیه و گوتی هیواخوازه حکومه‌تی سوریا ئه‌وه‌ی هه‌نووکه گوتویه‌تی له باره‌ی به‌شـداریکردنی له دانوسـتاندنه‌کان بیباته‌سه‌ر.
جان گێری گوتی" هیوادارم حکومه‌تی سوریا و ڕووسیـیه‌کان و ئێرانیـیه‌کان و ئه‌وانه‌ی دیکه‌ی پشـتیوانی له ڕژێمی به‌شـار ئه‌سه‌د ده‌که‌ن دڵنیایی بده‌ن له‌وه‌ی ڕژێمی سوریا به‌رپـرسیارێتی خۆی جێبه‌جێ ده‌کات و به‌شـداری له وتووێژه‌کانی جنێڤدا ده‌کات له‌مه‌ڕ چاره‌سه‌ریـیه‌کی ئاشـتییانه بۆ شه‌ڕ له سوریا، وه ئێمه و لایه‌نانانی دیکه هه‌نووکه ئاماژه‌ی ئه‌وه‌مان داوه ئاماده‌ی کۆبوونه‌وه‌ی جنێڤ ده‌بین و هه‌روه‌ها ئۆپـۆزسیۆنیش."
پاشان گوتی ئامانج له‌م وتووێژانه‌ی جنێڤ هه‌میشه بۆ هه‌ردوو لایه‌نی به‌شه‌ڕهاتووی سوریا بووه، تاوه‌کو له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و پـێـکهێنانی حکومه‌تێـکی کاتی ڕێکبکه‌ون، ئه‌و حکومه‌ته‌ی ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی جێبه‌جێکاری هه‌بێت و ڕێگه به هاوڵاتیانی سوریا بدات بڕیار له‌سه‌ر ئاینده‌ی خۆیان بده‌ن.
جێی ئاماژه‌یه ڕۆژی دووشه‌ممه ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ده‌وڵه‌تی سوریا له زاری وه‌زیری ڕاگه‌یاندنی ئه‌و وڵاته بڵاویکرده‌وه، حکومه‌تی سوریا به‌شـداری له وتووێژه‌کانی ئاشـتیدا ناکات، ئه‌گه‌ر داوای ده‌سـت له‌کارکێشـانه‌وه‌ی سه‌رۆک به‌شـار ئه‌سه‌د بکرێت.
هاوکات ئۆپـۆزسیۆنی سوریا پـێداگیری ده‌کات که به‌شـداری له وتووێژه‌کانی جنێڤ 2 ناکه‌ن ئه‌گه‌ر داوای وازهێنانی به‌شـار ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات ڕه‌تبکرێته‌وه.