Accessibility links

په‌سه‌ندکردنی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌ عێراق

  • Goran Tawfeeq

دوا جار سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق و کوتله‌ سیاسیـیه‌کانی له‌سه‌ر پـێشـنیاری نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان، به‌ زیادکردنی ته‌نها 3 کورسی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕێـکه‌وتن و ته‌وافوقی سیاسیش له‌سه‌ر ته‌واوی بڕگه‌کانی یاساکه‌ دروسـتبوو.
له‌ کۆبوونه‌وه‌ی دوێنێ شه‌وی دووشه‌ممه‌ به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بووان دانیشتنه‌که‌ یاسای هه‌ڵبژاردن تیایدا به‌ 175 ده‌نگی به‌ڵی و 10 ده‌نگی نه‌خێر و 5 ده‌نگی سـپی په‌سه‌ندکرا.
ئوسامه‌ نوجه‌یفی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیش له‌ کۆنگره‌یه‌کدا تێپه‌ڕاندنی یاساکه‌ی به‌ سه‌رکه‌وتنێـکی مه‌زن وه‌سفکرد.
شایه‌نی باسه‌ به‌ر له‌ ده‌نگدانیش به‌ یاساکه‌، سه‌رۆکایه‌تی کۆماری عێراق وه‌ک فشـارێـک بۆ سه‌ر کوتله‌ سیاسیـیه‌کان، مه‌رسومێـکی کۆماری بۆ هه‌ڵبژاردن ده‌رکرد که‌ ده‌بێت له‌ 30 ی مانگی چواری داهاتوودا پـرۆسه‌که‌ به‌ڕێوه‌بچێت.
لای خۆشیـیه‌وه‌ کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق ئاماده‌کاری بۆ هه‌ڵبژاردن ده‌ربڕی و بۆ ئه‌م مه‌به‌سـته‌ش له‌ 24 مانگی ڕابردووه‌ تۆماری ناوی قه‌واره‌ سیاسیـیه‌کانی ده‌سـتپـێـکردووه‌ و دوابه‌دوای ئه‌و قۆناغه‌ش ناونووسی هاوپه‌یمانێـتی لایه‌نه‌ سیاسیـیه‌کان تۆمارده‌کات، که‌ ئه‌و پـرۆسه‌یه‌ش هه‌تا ناوه‌ڕاستی مانگی دوازده‌ی 2013 درێژه‌ ده‌کێشێت.
پاش ده‌سـتنیشـانکردنی ئه‌م دوو قۆناغه‌ش تۆماری ناوی ده‌نگده‌ران نوێ ده‌کرێته‌وه‌ و له‌ 30 چواری سـاڵی 2014 دا له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ده‌چێت به‌ یه‌ک یاسا بێ تایبه‌تمه‌ندی به‌ هیچ پارێزگایه‌ک.
XS
SM
MD
LG