Accessibility links

حکومەتى عێراق دووبارە لە موسڵ هێزى سەحوە پـێـکده‌هێنێته‌وه‌

  • Amir Goran

بە مەبەستى کۆنترۆڵکردنى ڕەوشى ئاسایش و بە تایبەتى دواى ئەوەى ڕەوشەکە ڕووى لە ئاڵۆزى زیاتر کردووە جارێکى تر حکومەتى عێراق پەنا دەباتەوە بەر چەکدارکردنى خێڵەکان لە ژێر ناوى هێزى سەحوە. بەپێى زانیاریەکان کە لە چەند سەرچاوەیەک بە دەست دەنگى ئەمریکا کەوتوون کەوا شەوى ڕابردوو لە بارەگاى لیواى سێى سوپاى عێراق کۆبوونەوەیەکى بەفراوان لە نێوان کاربەدەستانى سوپا و پـۆلیسى عێراق و سەرۆک هۆزە عەرەبەکانى باشورى موسڵ بەڕێوە چووە کۆبونەوەکەش لەسەر ڕاسپاردەى نورى مالیکى سەرۆک وەزیر بووە تیایدا داوا لە سەرۆک هۆزەکان کراوە هاوکارى هێزە ئاسایشیەکان بکەن بۆ ڕووبەڕوبونەوەى چەکدارانى تیرۆرست لە بەرامبەریش دا و لە ژێر ناوى هێزى سەحوە مالیکى ڕەزامەندى دەربڕیوە کەوا ڕۆڵەکانیان دابمەزرێنێت و پاڵشتیان لە بوارەکانى چەک و موچەى مانگانە هاوشێوەى سوپاى عێراق بکات.
لەم بارەیەوە و لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگى ئەمریکا شێخ محێدین مزورى شیکەرەوەى سیاسى پاڵپشتى خۆى بۆ ئەم هەنگاوە دەردەبڕت و پێى وایە تاکە ڕێگا چارە بۆ گەڕاندنەوەى ئارامى بۆ عێراق چەکدارکردنى پـیاوانى عەشیرەتەکانە ئەگەر نا بە دوورى نازانێت لە ماوەیەکى کورتدا موسڵ بە تەواوەتى بکەوێتە ژێر کۆنترۆڵى چەکدارانى تیرۆرست، دەشڵێت ئێستا لە زۆربەى ناوچەکانى باشورى موسڵ تیرۆرستان بە ئاشکرا دەسوڕێنەوە و کردەوەکانیان ئەنجام دەدەن هەروەها ئاماژە بەوەش دەکات 80% ناوچەکانى رۆژئاواى موسڵ هاوسنوور لەگەڵ سوریا لە ژێر کۆنترۆڵى چەکداراندایە بە تایبەتى بە شەوان.
بە پێچەوانەى ئەم بۆچونەش ڕۆژنامەوان خدر دوملى پـێى وایە پـێکهێنانى هێزى لەو جۆرە مەترسى گەورەیە لەسەر عێراق بە گشتى و لەسەر کەمینە نەتەوەیى و ئاینیەکان بە تایبەتى دەشڵێت ئەو هەنگاوە ڕێگاى زیاتر بۆ دزەکردنى چەکدراران خۆش دەکات.
XS
SM
MD
LG