دوو ڕوانین له نێو کاربه‌دستانی عێراقدا هه‌یه و یه‌که‌میان چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سیاسی وڵاته‌که به هه‌نگاوی سه‌ره‌کی داده‌نێت بۆ له‌ناوبردنی تێرۆریزم و ئه‌وی تریشیان ده‌ڵێت نه‌مانی تێرۆر یانی چاره‌سه‌رکردنی کێشه سیاسیه‌کان.
زۆرێک له کاربه‌ده‌ستانی عێراقی له‌وبڕوایه‌دان له ئێستادا تواناییه‌کانی له‌شکر و هێزه ئاسایشیه‌کانی وڵاته‌که هێنده تۆکمه نین تا به‌ره‌نگاری تێرۆریزم ببنه‌وه و ده‌شڵێن کۆمه‌کی له‌شکریی گرنگه.
ده‌مڕاستی کۆشکی سپی ده‌ڵێت په‌یوه‌ندیه‌کان له‌گه‌ڵ عێراقدا په‌یوه‌ندیه‌کی گرنگن و هه‌ر به گرنگیش ده‌مێننه‌وه و وابه‌سته‌ییه‌کانی ئه‌مریکاش به‌رامبه‌ر عێراق هه‌ر به تۆکمه‌یی ده‌مێننه‌وه له ڕوانگه‌ی ئه‌و کۆمه‌کانه‌ی بۆیان دابین ده‌که‌ین بۆ چاره‌سه‌رکردنی سه‌ختیه‌کانی وه‌ک ئه‌لقاعیده.
جه‌ی کارنی ده‌ڵێت ڕێکه‌وتنی ستراتیژی نێوان واشنتۆن و به‌غدا له هه‌ر سێ ڕووی ئاسایشی و ئابوری و سیاسیشدایه و له ڕووی سیاسیه‌وه به‌شێک له هه‌وڵدان و یارمه‌تیه‌که ئه‌وه‌یه تا ناکۆکیه‌کان و کێشه‌کان به ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بکرێن.
ده‌مڕاستی کۆشکی سپی ده‌شڵێت به‌ره‌وپێشچوون له عێراقدا گرنگه و ئه‌و به‌ره‌وپێشچوونه‌ش به چاره‌سه‌رکردنی کێشه سیاسیه‌کان دێته ئاراوه له ڕێی دانوستاندنی سیاسیانه و هه‌ڵبژاردن و ئاشته‌واییه‌وه نه‌ک له ڕێی توندوتیژیه‌وه.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی لێدوانه‌کانی جه‌ی کارنی، به‌ڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئاماده‌کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه: