له گه‌وره‌ترین خۆپـیشـاندانی دژه ئه‌مه‌ریکا له ئێران، له ماوه‌ی چه‌ند سـاڵێـکدا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ده‌یان هه‌زار ئێرانی ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کانی تارانی پایته‌خت و له ده‌وروبه‌ری شوێنی باڵیۆزخانه‌ی جارانی ئه‌مه‌ریکا گردبوونه‌وه و که‌وتنه وتنه‌وه‌ی دروشمی "مه‌رگ بۆ ئه‌مه‌ریکا".
خۆپـیشـاندانه‌که له 34 هه‌مین سـاڵیادی داگیرکردنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له تاران به‌ڕێوه‌چوو.
سـاڵی 1979 و له ده‌می شۆڕشی ئێران له دژی شـا محه‌مه‌د ڕه‌زا په‌هله‌وی، خه‌ڵـکی په‌لاماری باڵیۆزخانه‌که‌یان دا و 52 ئه‌مه‌ریکایـیان به بارمته گرت که له پاش 444 ڕۆژ ئازادکران.
به‌پـێی هه‌واڵه‌کان زۆربه‌ی به‌شـداربووانی خۆپـیشـاندانه‌که له‌و توندڕه‌وانه بوون که له دژی ئاسایـیکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌کانن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکادا.