Accessibility links

له‌ باکوری عێراق 16 که‌س ده‌کوژرێن

  • Amir Goran

لە دوو ڕووداوی جودا لە شـاری موسڵ 7 کەس کوژران و لە شـارۆچکه‌ی شەرگاتی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین تەقینەوەیەک 50 کوژراو و بریندارى لێ که‌وته‌وه‌.
موقەدەم ڕەحیم جەبار بەرپرسى راگەیاندنى فرقەى دووى سوپاى عێراق بە دەنگى ئەمریکاى ڕاگەیاند شەوى ڕابردوو چەند چەکدارێک هێرشیان کردە سەر خاڵێکى پشکنینى سوپاى عیراق لە ناوچەى بەلەدیات و بەهۆیەوە 3 سەرباز کوژران.
لە لایەکى ترەوە پـۆلیس ڕایگەیاند سەرلەبەیانى ڕۆژی دووشه‌ممه‌ لە گەڕەکى شوڕتە لە رۆژهەڵاتى موسڵ 4 فەرامانبەرى دیوانى پارێزگاى موسڵ کوژران لەو کاتەى بۆ سەر کارەکانیان دەچوون.
واسق مەمدوح بەرپرسى ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانى پارێزگاى موسڵ لە لێدوانیکیدا بۆ دەنگى ئەمریکا دەڵێت دواى ڕووداوەکە و بۆ شەرمەزارکردنى کوژرانى چوار کارمەند پارێزگار و سەرجەم فەمانبەرانى پارێزگا بۆ ماوەى 15 خوله‌ک کارەکانیان راگرت .
لە ڕووداوێکى تریشدا و بەپـێى سەرچاوەیەک لە پۆلیسى قەزاى شەرگات کە سەر بە پارێزگاى تکریتە و دەکەوێتە باشورى موسڵ کەوا بەهۆى تەقینەوەیەکى خۆکوژى بە ڕێگاى ئۆتۆمبیلێکى بۆمبڕێژکراو بۆ سەر بنکەى پۆلیسى ئەو شارە، لایەنى کەم 9 کەس کوژران و 40 کەسى دیکەش برینداربوون کە زۆربەیان کارمەندى هێزە ئاسایشیەکان بوون.
XS
SM
MD
LG