ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندی سوریا ده‌ڵێن ماشێنێـکی پـڕ ته‌قه‌مه‌نی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له گوندێـکی پارێزگای حومسی ناوه‌ندی وڵاته‌که ته‌قیوه‌ته‌وه که زۆربه‌ی دانیشـتوانه‌که‌ی شیعه ئاینزان.
ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی سـانای حکومه‌تی سوریا ده‌ڵێت ته‌قینه‌وه‌که له گوندی ثابتیـیه ڕوویدا و له ئاکامدا 6 که‌س کوژراون که سێ منداڵ و ژنێـکیان له نێودایه. هه‌روه‌ها نزیکه‌ی 40 که‌سیش برینداربوون.
که‌ناڵه‌کانی ته‌له‌فیزیۆنی حکومه‌ت، ڤیدیۆی شوێنی ته‌قینه‌وه‌که‌یان پـیشـان ده‌دا که تیایدا منداڵانی بریندار ده‌رده‌که‌وتن به‌ره‌و ناو ئه‌مبوڵانسه‌کان به خێرایی ده‌بران، هه‌روه‌ها بیناکانی نزیک شوێنی ته‌قینه‌وه‌که زیانیان پـێـگه‌یشتبوو له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک ئۆتۆمبیل تێـکشکابوون.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه که‌س به‌رپـرسیارێـتی خۆی له هێرشه‌که ڕانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام ئه‌م جۆره ته‌قینه‌وانه له کاری کۆمه‌ڵه‌کانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده ده‌چن که ئه‌وانیش بوونه‌ته به‌شێـک له شه‌ڕی ناوخۆی سوریا و هه‌وڵی ڕووخاندنی حکومه‌تی به‌شـار ئه‌سه‌د ده‌ده‌ن.