Accessibility links

مێزگرد : توندڕه‌ویی ئاینی له‌ کۆمه‌ڵگای کوردیدا

  • Balen Salih

وێنه‌ی دوو تێرۆریسته‌ گیراوه‌که‌

وێنه‌ی دوو تێرۆریسته‌ گیراوه‌که‌

له‌ ڕاگه‌یاندنێکی ده‌زگای ئاسایشی نیشتیمانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا هاتووه‌ دوو گومانباری تێرۆریست ده‌ستگیر ده‌کرێن که‌ یه‌کێکیان هێرشبه‌رێکی خۆکوژ بووه‌.

پێشتریش هێرشی خۆکوژی کرانه‌ سه‌ر باڵه‌خانه‌ی ئاسایشی گشتی له‌ هه‌ولێر پایته‌ختی هه‌رێم.
که‌مال ڕه‌ئوف

که‌مال ڕه‌ئوف


له‌ ڕوانگه‌ی ئه‌م ڕووداوانه‌وه‌ و هه‌ندێک ڕه‌وشی تریشه‌وه‌ پرسیارگه‌لێک دێنه‌ ئاراوه‌ سه‌باره‌ت به‌ توندڕه‌ویی ئاینی له‌ هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا و هه‌روه‌هاش ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌کان بۆ په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌و دیارده‌یه‌ی بۆته‌ مۆته‌که‌ به‌سه‌ر زۆرێک له‌ کۆمه‌ڵگاکانه‌وه‌.
میوانه‌کانی ئه‌م مێزگرده‌:
نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان که‌مال ڕه‌ئوف، سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری شار
نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر عه‌بدوڵا ڕێشاوی، شاره‌زای کاروباری ئیسلامی سیاسی

عه‌بدوڵا ڕێشاوی

عه‌بدوڵا ڕێشاوی


ده‌زگاکانی ئاسایشی هه‌رێم ده‌ڵێن هێرشبه‌ره‌ خۆکوژه‌کان ، ئه‌وه‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ ده‌ستگیر کراوه‌ و ئه‌وانه‌ش که‌ له‌ هه‌ولێر خۆیان ته‌قانده‌وه‌ کورد نه‌بوون، به‌ڵام نکوڵیشیان نه‌کردووه‌ له‌وه‌ی له‌ناو هه‌رێمدا کارئاسانییان بۆ کراوه‌.

بۆیه‌ لێره‌دا جێی خۆیه‌تی بپرسین ئایا دیارده‌ی توندڕه‌ویی ئیسلامیانه‌ چه‌ندێک ئاماده‌یی هه‌یه‌ له‌ کۆمه‌ڵگای کوردیدا و چه‌ندێکیش زه‌مینه‌ی بۆ په‌ره‌سه‌ندن بۆ ڕه‌خساوه‌؟

به‌ڵێن ساڵح به‌م پرسیاره‌وه‌ ده‌چێته‌ لای میوانه‌کانی مێزگرده‌که‌ی.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی مێزگرده‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG