Accessibility links

خالید موحه‌مه‌د زاده‌: هه‌ندێ شه‌هید‌ خاوه‌نداریه‌تی لیان ده‌کرێت و هه‌ندێک نه‌

  • Jani Diylan

Khalid Mohamadzade خالید موحه‌مه‌د زاده‌

Khalid Mohamadzade خالید موحه‌مه‌د زاده‌

له‌ هه‌فته‌ی رابوردوو راگه‌ێندرا که‌ ئه‌م یه‌کشه‌ممه‌ وا ته‌ ئه‌مرۆ مانگرتنێکی گشتی له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌رێوه‌ بچێت بۆ بێزاری ده‌ربرین دژ به‌ له‌ سێداره‌دانه‌کانی ئه‌م دواییه‌دا له‌ لایه‌ن رژێمی ئێرانه‌وه‌. ئاخۆ هاوڵاتیانی رۆژهه‌ڵات به‌ ده‌م ئه‌و بانگه‌وازیه‌وه‌ هاتن؟
رۆژنامه‌وان خالید موحه‌مه‌د زاده‌ له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌/ رادیۆێ ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت"تا ئێستاش کاتژمێری 2:30 پاش نێوه‌روو به‌ کاتی ئێرانه‌ و به‌ پێ ئه‌و زانیاریه‌ رۆژنامه‌وانیه‌ی که‌ تا ئێستا له‌به‌ر ده‌ستدایه‌، باس له‌وه‌ ده‌کرێت هیچ مانگرتنێک نه‌بوه‌ له‌ هه‌ر چوار پارێزگا کوردیه‌که له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، هه‌رچه‌ند به‌ پێ هه‌ندی زانیاری له‌ شاری بانه‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ک باس له‌وه‌ ده‌که‌ن له‌ نێۆ بازاری بانه‌ یا چه‌ند پاساژێکی ئه‌و شاره‌ تاک و ته‌را دوکان داخراوه‌ وه‌ ئه‌وه‌ش ئه‌و دوکاندارانه‌ی گه‌نجه‌کانن، ئه‌وه‌ هه‌بوه‌، ئه‌وه‌ گوزارش کراوه تاکۆ ئێستا‌، به‌ڵام به‌گشتی له‌ کۆێ شاره‌کانی کوردستان تا ئه‌م کاته‌ هیچ هه‌واڵێک نه‌بوه‌ له‌ مانگرتن وه‌ یاخود کاردانه‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌و بانگه‌وازه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات داوا کراوه‌ دژ به‌ له‌ سێداره‌دانه‌کان. کاک خالید هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌م بانگه‌وازانه‌ ده‌که‌ن یه‌ک ده‌ست نیین و هه‌ر وه‌ها حیزبه‌کانیش پشتی ئه‌م مانگرتنه‌یان نه‌گرتوون".

XS
SM
MD
LG