کچی پارێزه‌رێکی ناوداری مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران ده‌ڵێت باوکی ده‌ستی به مانگرتن کردووه له خواردن وه‌ک ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر زیندانیکردنی.
مایده سوڵتانی که له ئه‌ڵمانیا ده‌ژی ده‌ڵێت عه‌بدولفه‌تاح سوڵتانی باوکی ڕۆژی شه‌ممه له شه‌سته‌مین ساڵڕۆژی له دایک بوونیدا بڕیاری مانگرتنی داوه له خواردن وه‌ک ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رمبه‌ر نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی هه‌م بۆ خۆیی و هه‌میش بۆ زیندانیه‌کانی تری گرتووخانه‌ی به‌دناوی ئه‌ڤین له تاران.
عه‌بدولفه‌تاح سوڵتانی له‌گه‌ڵ شیرین عه‌بادی خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی، پێکه‌وه ڕێکخراوێکی تایبه‌تیان دامه‌زراند بۆ چاودێریکردنی مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران‌دا.
سوڵتانی له ساڵی 2011 دا ده‌ستگیر کرا و دواتریش بڕیاری 13 ساڵ زیندانیکردنی درا به‌سه‌ردا به تاوانی جیا جیا، له‌وانه هاوبه‌شیکردن له دامه‌زراندنی نێوه‌ندێکی داکۆکیکاران له مافه‌کانی مرۆڤ و هه‌روه‌هاش به تاوانی ئه‌وه‌ی ئاسایشی نیشتیمانی ئێرانی خسۆته به‌ر مه‌ترسیه‌وه.
مایده سوڵتانی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه گوتوویه‌تی سێ گیراوی تریش له گه‌ڵ باوکی‌دا ده‌ستیان کردووه به مانگرتن له خواردن و ته‌نها ئاو یان چا ده‌خۆنه‌وه و ده‌شڵێت ژیانیان خستۆته به‌ر مه‌ترسیه‌وه.