Accessibility links

دکتۆر ڕزگار موحه‌مه‌د گه‌ڵاڵی: بینینی ڕۆڵی ئۆپزسیۆن هیچ جیاواز نییه‌ له‌گه‌ڵ بینینی ڕۆڵی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی

  • Balen Salih

بڕیاره‌ ئه‌م ڕۆژی چوارشه‌ممه‌یه‌ په‌رله‌مانی نوێی هه‌رێم یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی خۆی بکات و دواتریش لایه‌نی زۆرینه‌ له‌ په‌رله‌ماندا ڕاده‌سپێردرێت بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێ.

دکتۆر ڕزگار گه‌ڵاڵی پسپۆڕی یاسایی له‌ زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین ده‌ڵێت وه‌رگرتنی متمانه‌ له‌ په‌رله‌ماندا پێویستی به‌ زۆرینه‌ی ساده‌ هه‌یه‌ و هیچ یه‌کێک له‌ لایه‌نه‌کان به‌بێ هاوپه‌یمانیکردن ناتوانێت زۆرینه‌ی ساده‌ به‌ده‌ست بێنێت.

یه‌کێک له‌ سیناریۆکان بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێ ئه‌وه‌یه‌ پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان پێکڕا جارێکی تر کابینه‌ی نوێ ڕابگه‌یه‌نن. ئه‌گه‌ر وه‌ها بوو ئایا چ مانایه‌ک بۆ دیموکراسی ده‌مێنێته‌وه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا؟ دکتۆر گه‌ڵاڵی ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌وها شتێک بێته‌ ئاراوه‌ ئه‌وا له‌ ڕوانگه‌ی پرۆسه‌ی دیموکراسیه‌وه‌ نه‌ ڕه‌خنه‌ی لێده‌گیرێت و نه‌ که‌م و کوڕیشی ده‌بێت ، به‌ڵام ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و حکومه‌ته‌ ڕووبه‌ڕووی ئۆپزسیۆنێکی به‌هێزتر ده‌بێته‌وه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG