شه‌ممه، په‌رله‌مانی عێڕاق کۆبۆوه و یه‌کێک له‌مه‌سه‌له‌کانی مشتومڕی له‌سه‌ر کرا بابه‌تی ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه یاسای هه‌ڵبژاردن بوو به‌ڵام سه‌ری نه‌گرت و بۆ دانیشتنی یه‌کشه‌ممه وه‌دوا خرا. عادل عه‌بدۆڵڵا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێڕاق له فراکسیۆنی هاوپه‌یمانێتی کوردستان ده‌ڵێت" ئێمه وه‌کو کورد پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌که‌ین سه‌رژمێری له عێڕاقدا ئه‌نجام بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی خۆمان بزانین له ئاست دانیشتوانی هه‌رێمی کوردستان تا کورسی مان بۆ زیاد بکرێت. " ئه‌و ده‌شڵێت ئێستا هیچ داواکارییه‌کی کورد له پڕۆژه یاسای هه‌ڵبژاردن وه‌به‌ر چاو نه‌گیراوه.
په‌رله‌مانی عێڕاق جارێکی تر نه‌گه‌یشته ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر پرۆژه یاسای هه‌ڵبژاردن
- مۆعته‌به‌ر شێروانی