Accessibility links

سه‌رۆک ئۆباما داوا له‌ کۆنگرێس ده‌کات په‌له‌ بکه‌ن له‌ په‌سه‌ند کردنی بودجه‌ی نوێ

  • VOA News

سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما داوا له‌ یاسادانه‌ران ده‌کات ‌ کۆتایی بهێنن به‌ وه‌کو ئه‌و گوتی دروست کردنی قه‌یران له‌ واشنتۆن و زیان گه‌یاندن به‌ خۆمان و داوای کرد بودجه‌ی نوێ په‌سه‌ند بکه‌ن که‌ یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ گه‌شه‌ سه‌ندنی ئابوری.
له‌ وتاری هه‌فتانه‌یدا سه‌رۆک ئۆباما ڕاوبۆچوونی خۆی بۆ ئه‌و بودجه‌یه‌ی که‌ کۆنگرێس له‌م هه‌فته‌یه‌دا مشتومڕی له‌سه‌ر ده‌کات خسته‌ڕوو. سه‌رۆک ئۆباما گوتی ئه‌و پێی باش باجی زاتر ببڕدرێت له‌ پێناو ئه‌و به‌رنامانه‌ی که‌ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی بنچینه‌یی ده‌که‌ن و په‌روه‌رده پێش ده‌خه‌ن.
که‌متر له‌ سێ مانگ ماوه‌ بۆ کۆمارییه‌کان و دیموکراته‌کانی کۆنگرێس بودجه‌ی نوێ په‌سه‌ند بکه‌ن.
XS
SM
MD
LG