ڕۆژی هه‌ینی سه‌رۆک ئۆباما له کۆشکی سپی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالکیدا کۆبووه‌وه له کاتێکدا توندوتیژییه‌کانی نێوان سوننه‌کان و شیعه‌کان له عێراقدا زیادی کردووه.
سه‌رۆک براک ئۆباما ڕایگه‌یاند وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ عێراقدا کار ده‌کات بۆ ده‌رکردنی یاخیبوانی ئه‌لقاعیده له وڵاته‌که و گوتیشی ئێمه زۆر قسه‌مان له سه‌ر ئه‌وه کرد که چۆن بتوانین پێکه‌وه کار بکه‌ین دژ به‌و ڕێکخراوه تیرۆرستانه‌ی که نه‌ک ته‌نها له عێراق، به‌ڵکو هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر ته‌واوی هه‌رێمه‌که‌و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکاش.
نوری ئه‌لمالیکیش ڕایگه‌یاند بۆچوونی هاوشێوه‌مان هه‌بو له‌سه‌ر هه‌مو ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی که باسمان لێوه‌کرد ئێمه باسمان له هۆکاره‌کانی تیرۆرسم له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا کرد و باسمان له ڕێگاکان بۆ شه‌ڕی دژه تیرۆر کرد و هاوهه‌ڵوێست بووین له‌و باره‌یه‌وه.
زانیاری زیاتر له‌م ڕاپۆرته‌دایه