تالیبانی پاکستان پشتراستی کوژرانی ڕێبه‌ره‌که‌ی
حه‌کیمو ڵڵا مه‌حسودی به هۆی هێرشی فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وانی ئه‌مه‌ریکا کردۆته‌وه، ئه‌مه‌ش ڕۆژێک پاش کوژرانی دێت له کاتێک ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆبونه‌وه‌ی بۆ ده‌ست پێکردنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی جێگرێک له شوێنی ئه‌و ده‌ستپێکرد.
له هه‌مانده‌م، کاربه‌ده‌ستانی پاکستان ده‌ڵێن کوژرانی ڕێبه‌ری تالیبانی پاکستان حه‌کیمو ڵڵا مه‌حسود به هۆی هێرشی فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وانی ئه‌مه‌ریکا له‌وانه‌یه گفتوگۆکانی ئاشتی که بڕیاره له‌گه‌ڵ ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه بکرێت ده‌مه‌ترسی باوێت.
کاربه‌ده‌ستانی پاکستان و ئه‌مه‌ریکا پشتڕاستیان کردۆته‌وه که مه‌حسود هه‌ینی کوژرا کاتێک چوار موشيکی CIA وه ماڵه‌که‌ی له وه‌زیرستانی باکور که‌وت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ش، فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وان به‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌دا ده‌سوڕانه‌وه که مه‌حسودی لێ ناشترا.
ڕاپۆرتی جۆراو جۆر بڵاوکراونه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا تالیبان ڕێبه‌رێکی نوێی هه‌ڵبژاردووه یان نا. هێندێک ده‌ڵێن که‌سی دووهه‌م، خان سه‌عید سه‌جنا، له کاتی کۆبوونه‌وه‌ی شه‌ممه هه‌ڵبژێردرابو. هێندێکی تر له زاری وته‌بێژی تالیبان ده‌ڵێن هێشتا که‌س دیارنه‌کراوه به‌ڵام له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژانی داهاتو ڕێبه‌رێکی نوێ دیار ده‌کرێت.
مه‌حسود ته‌مه‌ن 34 ساڵان له 2009 ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌ی گرته ئه‌ستۆ پاش ئه‌وه‌ی ڕێبه‌ری پێشووتریشی له‌ئاکام هێرشی فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وان کوژرابو.
ئه‌مه‌ریکا 5 ملیۆن دۆلار خه‌ڵاتی بۆ سه‌ری مه‌حسود دیارکردبوو. ئه‌و به‌وه تاوانبار کرابو که ده‌ستی ده هێرشی کوشنده‌ی خۆکوژی بۆ سه‌ر باله‌خانه‌یه‌کی CIAله ئه‌فغانستان و هێرش بۆمبی سه‌رنه‌که‌وتو له گۆڕه‌پانی' تایمز' نیویۆرک له ساڵی 2010داهه‌بو.