ته‌وه‌ره‌کانی کۆبوونه‌وه‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما و سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق له کۆشکی سپی هه‌ر ته‌نها دۆسێکانی تایبه‌ت به عێراق نه‌بوون، به‌ڵکو دۆسێکانی ناوچه‌که‌ش له‌وانه قه‌یرانی سوریا و به‌رنامه‌ی ناو‌کی ئێرانیش به‌شێکی به‌رچاوی وتووێژه‌کان بوون.
سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ هه‌موو به‌ره‌وپێشچونه‌کاندا به‌ڵام مه‌خابن هێشتا ئه‌لقاعیده له عێراق چالاکه و له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردووش‌دا جم‌و جۆڵه‌کانی زۆرن و له‌سه‌ر ئه‌م دۆسێیه‌ش وتووێژێکی زۆر له‌گه‌ڵ سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراقدا کراوه سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی له‌ناوبردنی ئه‌لقاعیده.
سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت به سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراقی گوتووه چه‌ندێک گرنگه کێشه‌ی ناو‌کی ئێران به ئاشتیانه چاره‌سه‌ربکرێت و ده‌شڵێت هیواداره ئێران ڕێگه‌ی دروست بگرێته به‌ر به‌پێی ڕێوشوێنه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان و بڕیاره‌کانی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی.
سه‌رۆکی ئه‌مریکا به سه‌ره‌ک وزیری عێراقی گوتووه که ئه‌مریکا چه‌ندێک ڕژده له‌سه‌ر ڕێگه گرتن له ئێران له‌وه‌ی ببێته خاوه‌ن چه‌کی ناو‌کی.
نوری ئه‌لمالیکی ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ پێویستیه‌کی زۆر هه‌یه به تۆکمه کردنی ڕێکه‌وتنی دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکادا و هه‌روه‌هاش ئه‌و چوارچێوه ستراتیژیه‌ی هه‌موو پرنسیپه‌کانی په‌یوه‌ندی ستراتیژی له خۆده‌گرێت.
سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی دیموکراسیش له عێراقدا سه‌رۆک ئۆباما جه‌خت ده‌کاته‌وه له گرنگی کردنی هه‌ڵبژاردن له واده‌ی خۆیدا و سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراقیش ده‌ڵێت میکانیزمه‌کانی پرۆسه‌ی دیموکراسی له وڵاته‌که‌یدا به‌رده‌وامه.
پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی به‌ر له‌وه‌ی مالیکی بگاته کۆشکی سپی سێ لایه‌نی جیاواز خۆپیشاندانیان ده‌کرد دژی ئه‌م سه‌ردانه‌ی مالیکی و تا پاش کۆبوونه‌وه‌که‌ش هه‌ر به‌رده‌وام بوون.
ژماره‌یه‌ک له عێراقیه‌کان ده‌یانگوت نابێت ڕێگه بدرێت مالیکی بۆ گه‌ڕی سێهه‌می سه‌ره‌ک وه‌زیری کاندید بکرێته‌وه.
ژماره‌یه‌کیش له ئه‌ندامانی ئۆپزسیۆنی سوریا داوایان ده‌کرد کۆشکی سپی ڕوانینه‌کانی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق له‌سه‌ر دۆسێی سوریا به هێند وه‌رنه‌گیرێت له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی مالیکی هاوپه‌یمانی ئێرانه.
لایه‌نی سێهه‌میش لایه‌نگرانی موجاهیدینی خه‌ڵقی ئێران بوون و دروشمی جۆراوجۆریان دژی مالیکی ده‌گوته‌وه.
هه‌وڵه‌کانی مالیکی بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌ک بۆ وه‌ک ده‌ڵێت دژایه‌تی کردن و له‌ناوبردنی تێرۆریزم نیگه‌رانی له نێو ڕای گشتی عێراقیه‌کاندا هێناوه‌ته ئاراوه و به تایبه‌تیش له‌ناو کورد و عه‌ره‌بی سوننه‌دا.
به‌ڵێن ساڵح له کۆشکی سپی بوو وه له‌سه‌ر بنچینه‌ی لێدوانه‌کانی سه‌رۆک ئۆباما و سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه: