Accessibility links

هۆکاره‌کانی سه‌ردانی مالیکی بۆ ئه‌مه‌ریکا

  • مۆعته‌به‌ر شێروانی

سه‌ره‌ک وه‌زیری عێڕاق نوری ئه‌لمالیکی له‌ ئه‌مه‌ریکایه‌و هه‌ینی چاوی به‌سه‌رۆکی ئه‌مریکا باراک ئۆباما که‌وت و پێشتر له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له‌ کاربه‌ده‌ستانی باڵا که‌وت. به‌ڕێز مالیکی داوای له‌ ئه‌مریکا کردووه‌ پشتیوانی بداتێ له‌شه‌ر ده‌ژی تێڕۆ.
له‌ گفتوگۆی له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی، عه‌بدولباری زێباری شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی و ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی عێڕاق ده‌ڵێت چه‌ندین هۆکاری ده‌ره‌کی و ناو خۆ بۆ سه‌ردانی سه‌ره‌ک وه‌زیر مالیکی بۆ ئه‌مه‌ریکا هه‌یه‌. به‌ڕای ئه‌و، هۆکاری ده‌ره‌کی مه‌سه‌له‌ی ناوکی ئێران و په‌یوه‌ندی ئه‌مه‌ریکاو ئێرانه‌ و هێندێک لایه‌نی عێڕاقی به‌ سه‌ره‌ک وه‌زیر مالیکی پێیان وایه‌ ده‌توانن ده‌ۆرێکی باشی ناوبژیکاری بگێڕن. هه‌روه‌ها باری سوریا هۆکارێکی تره‌ که‌ کاریگه‌ری به‌سه‌ر ناوچه‌که‌ دا کردووه‌.
XS
SM
MD
LG