قه‌دری جه‌میل، ئه‌وه‌ی له‌م دوایـیه به‌شـار ئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا له پـۆستی جێـگری سه‌رۆک وه‌زیری لادا، ده‌ڵێت ئه‌و که له حکومه‌تدا بووه وه‌ک ئۆپـۆزسیۆن و هه‌رگێز به‌شێـک نه‌بووه له ڕژێم.
له وتووێژێـکدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی فرانس 24 ، ئه‌م کاربه‌ده‌سـته‌ی پـێشووی حکومه‌تی سوریا گوتیشی هه‌رچه‌نده مه‌سه‌له‌ی لابردنه‌که‌ی له پـۆسـته‌که‌ی هێشـتا به فه‌رمی پـێی نه‌گه‌یشـتووه، به‌ڵام ڕاسته.
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی حکومه‌تی سوریا ڕۆژی سێشه‌ممه ڕایانگه‌یاند قه‌دری جه‌میل له پـۆسته‌که‌ی لادراوه به‌هۆی، یه‌که‌م ئاماده‌نه‌بوونی له ئۆفیسه‌که‌ی و دووه‌م ئه‌نجامدانی چالاکی و کۆبوونه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حکومه‌تدا بکات.
قه‌دری جه‌میل له‌م باره‌یه‌وه گوتی له‌سه‌ر ڕه‌خنه‌ی یه‌که‌م پـێویست ناکات هیچ بڵێت، که پـێده‌چوو مه‌به‌سـتی ئه‌وه‌بێت ڕه‌خنه‌یه‌کی بێ مانایه، پاشان سه‌باره‌ت به ڕه‌خنه‌ی دووه‌م گوتی ئه‌وان له به‌ره‌ی میلـلی بۆ گۆڕان و ڕزگاری (الجبهة الشعبية للتغيير والتحرير) به‌ر له‌وه‌ی بچینه ناو حکومه‌تیشه‌وه بڕیاریان له که‌س وه‌رنه‌گرتووه له باره‌ی په‌یوه‌ندیـیه سیاسیـیه‌کانیانه‌وه، وه ئه‌وان هێزێـکی سه‌ربه‌خۆن و بڕیاره‌کانیان له سه‌رکردایه‌تی خۆیانه‌وه وه‌رده‌گرن و که‌سیش کوێخایان نیـیه و ڕێگه ناده‌ن که‌سیش بـبێته کوێخایان.
پاشـان ڕه‌تی کرده‌وه ئه‌و وڵاته‌که‌ی جێهێشتبێت و گوتی ئه‌و هێشـتا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گه‌له و به ئه‌رکێـک له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته که له ئێسـتادا له مۆسـکۆیه، به‌ڵام گوتی دوای ته‌واوبوونی کاره‌کانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سوریا.
له درێژه‌ی وتووێژه‌که‌دا ڕه‌خنه‌ی له لایه‌نه‌کانی ئۆپـۆزسیۆنیش گرت، ئه‌وانه‌ی له دژی به‌سـتنی هه‌ر کۆنگره‌یه‌کی ئاشـتین ئه‌گه‌ر مه‌رجی ده‌سـتبه‌رداربوونی به‌شـار ئه‌سه‌دی له ده‌سه‌ڵاتدا تیادا نه‌بێت، گوتی ڕۆژانه له سوریا خه‌ڵـکی ده‌کوژرێن و هه‌ر ڕۆژێـک به‌سـتنی ئه‌و کۆنگره‌یه دوابکه‌وێت، ئه‌وا قوربانی زیاتری لێ ده‌که‌وێته‌وه، بۆیه ئه‌و مه‌رجه له ئێسـتادا شتێـکی ڕاست نیـیه و با خه‌ڵـکی سوریا له ئاینده بڕیاری له‌سه‌ر بدات.