چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ئۆباما له کۆشـکی سـپی، داوای چه‌ک و ئامێری له‌شـکری زیاتری ئه‌مه‌ریکایی بکات و هه‌روه‌ها هاریکاری زیاتر له شه‌ڕی دژه تێرۆردا.
له‌م مانگانه‌ی دوایی توندوتیژی تایفی له عێراقدا زیادیانکردووه، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هێناوه‌ته ئاراوه ئه‌و وڵاته به‌ره‌و شه‌ڕێـکی گشـتگیری دیکه بڕاوت. کۆشـکی سـپی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه گوتی به‌رده‌وامبوون له یارمه‌تیدانی عێراق پـێویسته، به‌ڵام وه‌ڵامی په‌یامنێرانی نه‌دایه‌وه له باره‌ی ئایا سه‌رۆک ئۆباما ده‌توانێت وه‌ڵامی هه‌بێت بۆ ئه‌و پـرسیاره زۆرانه‌ی کۆنگرس هه‌یه‌تی له باره‌ی ئه‌و جۆره یارمه‌تیـیانه‌وه.
کاربه‌ده‌سـتێـکی باڵای ئه‌مه‌ریکاش گوتویه‌تی فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی جۆری F-16 له کۆتایـیه‌کانی سـاڵی داهاتوو به عێراق ده‌درێن که هه‌رچه‌نده پـێشـتر دواخرابوون. عێراق 650 ملیۆن دۆلاری وه‌ک پـێشـه‌کی بۆ کڕینی ئه‌و فڕۆکانه داوه.