Accessibility links

بۆ یه‌که‌م جار، چوار ژنی ئه‌ندامی په‌رله‌مان تورکیا به‌ له‌چه‌گ ده‌چنه‌ ناو په‌رله‌مان

  • VOA News

پێنجشه‌ممه‌، چوار یاسادانه‌ری ژن له‌چه‌گیان پۆشیبو چونه‌ ناو په‌رله‌مانی تورکیا له‌ ئانکارا و به‌م جۆره‌ کوتایی به‌ به‌ربندکردنی پۆشینی له‌چه‌گ له‌ ناو په‌رله‌مان هات که‌ له‌وه‌تای ڕۆژانی سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی کۆماری تورکیا‌ له‌ 1923 به‌ پێی پره‌نسیپی توندی 'عیلمانی' داسه‌پێندرابو.
ژنه‌ په‌رله‌مانتاره‌کان ئه‌و ئامانجه‌ی خۆیان ڕاگه‌یاند پاش هه‌ڵگیرانی به‌ربه‌ندییه‌کان وه‌ک به‌شێک له‌ کۆمه‌ڵێک چاکسازی بۆ به‌هێزکردنی دیموکراسی له‌ لایه‌ن سه‌رۆ‌ک وه‌زیر ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان له‌ مانگی 9ی ئه‌مساڵ ڕاگه‌یندران. به‌ربه‌ندیه‌که‌ هه‌ڵنه‌گیراوه‌ له‌سه‌ر ژنان ئه‌گه‌ر دادوه‌ر، دادپرس یانیش ده‌ستو په‌یوه‌ندی له‌شکری و ئاسایش بن.
هه‌ر چوار ژنه‌ په‌رله‌مانتاره‌که‌ ئه‌ندامانی پارتی ده‌سه‌ڵاتدار داد و گه‌شه‌ پێدان- هی ئه‌ردۆغانن.
ئۆپۆزسیۆن و لیبراڵه‌کان ڕه‌خنه‌یان له‌ به‌رنامه‌ی چاکسازی ئه‌ردۆغان گرتووه‌.
XS
SM
MD
LG