له نێوه‌ندی په‌ره‌سه‌ندنه ناوخۆییه‌کانی عێراق و ڕه‌وش و ئاڕاسته‌کانی ڕووداوه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق سه‌ردانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌کات.
بێ له په‌یوه‌ندی دوو لایه‌نه‌ی نێوان به‌غدا و واشنتۆن، نوری ئه‌لمالیکی وتووێژیش له‌سه‌ر هه‌ردوو دۆسێی تێرۆریزم و سوریاش ده‌کات.
حامد موتڵه‌گ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی ئه‌لعێراقیه ده‌ڵێت پشتیوانی ئه‌مریکا پێویسته بۆ پڕچه‌ک کردنی ده‌وڵه‌تی عێراق به شیوه‌یه‌ک گونجاوبێت له‌گه‌ڵ شه‌ڕی ده‌وڵه‌ت به‌رامبه‌ر تێرۆریزم.
به‌ڕێز موتڵه‌گ ده‌شڵێت پێویسته حکومه‌تی عێراق به‌رنامه و پلانی تریشی هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌رکردن و بنه‌بڕکردنی دیارده‌ی تێرۆر له‌وانه پلانی په‌ره‌پێدانی ئابوری و باشکردنی بژێوی ژیانی خه‌ڵک و ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌ته‌کانی کارکردن.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م سه‌ردانه‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق و کۆبوونه‌وه‌کانی له‌گه‌ڵ گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریکادا، پێشتر ئاڵا تاڵه‌بانی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌وه‌ییه‌کان له په‌رله‌مان ئاماژه‌ی به‌وه کرد قسه و باسیش له ئارادان سه‌باره‌ت به‌م سه‌ردانه‌ی نوری ئه‌لمالیکی و وه‌ک ده‌گوترێت له‌وانه‌یه په‌یامی ئێرانیشی پێبێت بۆ ئه‌مریکیه‌کان سه‌باره‌ت به سوریا.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی وتووێژه‌کانی له‌گه‌ڵ حامید موتڵه‌گ و ئاڵا تاڵه‌بانی، به‌ڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئاماده‌کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه: