باری کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان گرنگ نییه کێ فه‌رمانره‌وایی ده‌کات، له جۆری ئامه‌دی نه‌ژاد وه یاخود رۆحانی هه‌ر به‌ره‌و به‌ددتر ده‌ڕوات و تواندنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی، ده‌ستگیر و له سێداره‌دانه‌کان وا هه‌ر به‌رده‌وامه. ئاخۆ گه‌لی کورد له ناو و ده‌ره‌وه‌ێ وڵات ده‌بێت به چ شێوه‌یه‌ک به‌ره‌نگاری ئه‌و کردارانه ببێته‌وه و وه‌ڵامی له سێداره‌دانه‌کان بداته‌وه؟
لێکۆڵه‌ر و چاودێری کاروباری ڕامیاری کاک سه‌عید ساعدی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت" گه‌لی کورد ته‌نیایه، که‌س به ڕاستی دۆستی کورد نییه، بۆیه ده‌بێت گه‌لی کورد له هه‌ر کوێ بێت، له ناوه‌وه‌ی وڵات، له ده‌ره‌وه وه یاخود له هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستان ئه‌بێ به ڕاستی له شه‌هیده‌کانیان خاوه‌نداریه‌تی بکه‌ن، شه‌هید موڵکی هه‌موو گه‌لی کورده. کاک سه‌عید هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت پارته کوردیه‌کان ده‌بێت هه‌ڵوێسته‌کانی خۆیان ڕاست که‌نه‌وه، بۆیه کورد ئه‌گه‌ر پشت با به پشتی یه‌ک، ئه‌گه‌ر هاو هه‌ڵوێست بێت له‌سه‌ر زامه‌کان و ده‌رده‌کانی خۆێ ئه‌توانێ به ڕاستی روبه‌رووی کۆماری ئیسلامی یان هه‌ر نه‌یارێکی تر ببێته‌وه، که واته له ده‌ره‌وه‌ی وڵات یان له هه‌ر کوێ که هه‌یه ئه‌بێ خاوه‌نداریه‌تی بکه‌ن له شه‌هیده‌کان و هه‌ر له مه‌ێدانێکدا ده‌بێ دژایه‌تی خۆیان ڕابگه‌ێنن به‌رامبه‌ر به کۆماری ئیسلامی و به‌رامبه‌ر به هه‌ر که‌سێک که ئه‌یه‌وێ خه‌تی شه‌هیدانی کوردستان چه‌واشه بکات و وه‌ڵامێکی توند و کارا بدات به نه‌یارانی گه‌له‌که‌مان".