Accessibility links

ئومێد خۆشـناو: پارتی خوازیاره‌ حکومه‌تێـکی بنکه‌ فراوان پـێـکبهێنرێت

  • Ahmad Barzani

ده‌سـته‌ی دادوه‌ری هه‌رێمی کوردسـتان ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ئه‌نجامه‌ فه‌رمیـیه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌سه‌ندکرد. به‌پـێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ده‌بێت هه‌تا 10 ڕۆژی دیکه‌ په‌رله‌مانی نوێ یه‌که‌م دانیشـتنی خۆی سـازبکات.
ئومێد خۆشـناو ئه‌ندامی هه‌ڵبژێردراوی په‌رله‌مانی نوێی کوردسـتان ده‌ڵێت ده‌سـتنیشـانکردنی ڕۆژی یه‌که‌م دانیشـتنی په‌رله‌مانی نوێ ده‌وه‌سـتێته‌ سه‌ر ڕێـکه‌وتن له‌سه‌ر پـێـکهێنانی حکومه‌تی داهاتووی کوردسـتان.
به‌ڕێز خۆشـناو که‌ ئه‌ندامی پارتی دیموکراتی کوردسـتانه‌، له‌ وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، گوتیشی پارتی خوازیاره‌ هه‌موو پارته‌ سیاسیـیه‌کان له‌ حکومه‌تی نوێدا به‌شـداربن.
پاشـان سه‌باره‌ت به‌ سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌ت، به‌ڕێز خۆشـناو گوتی هه‌رچه‌نده‌ پارتی به‌ فه‌رمی که‌سی بۆ پـۆسـتی سه‌رۆک وه‌زیران کاندید نه‌کردووه‌، به‌ڵام هه‌تا ئێسـتا هه‌ر نێچیرڤان بارزانی جێـگری سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردسـتان کاندیدی پارتیـیه‌ بۆ ئه‌و پـۆسته‌.
XS
SM
MD
LG