نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق ڕۆژی سێشه‌ممه ده‌گاته واشنتنی پایته‌خت به مه‌به‌سـتی کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی باڵای ئه‌مه‌ریکا، له‌وانه سه‌رۆک ئۆباما و جۆ بایدن جێـگری سه‌رۆک.
خانم مریه‌م ئه‌لڕه‌یس ڕاوێژکاری مالیکی له‌م باره‌یه‌وه به ڕادیۆی سه‌وای گوت مه‌سه‌له‌ی تێرۆر و په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات له سه‌روو کارنامه‌ی کۆبوونه‌وه‌کان ده‌بن. هه‌روه‌ها باسیش له ڕێـکه‌وتنـنامه‌ی سـتراتیژی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریکاش ده‌کرێت.
شانده‌که‌ی له‌گه‌ڵ مالیکی، ژماره‌یه‌ک وه‌زیر و کاربه‌ده‌سـتی دیکه‌ی عێراقی دێدایه، له‌وانه هوشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه و سه‌عدون ئه‌لدلێمی وه‌زیری به‌رگری به وه‌کاله‌ت.
هه‌روه‌ها مریه‌م ڕه‌یس ده‌ڵێت چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت له کۆبوونه‌وه‌کاندا باسیش له مه‌سه‌له‌کانی په‌یوه‌ست به ناوچه‌ی عه‌ره‌بیش بکرێت.
له لایه‌کی دیکه‌وه لوقمان فه‌یلی باڵیۆزی عێراق بۆ ئه‌مه‌ریکا به ڕادیۆی سه‌وای گوت ئه‌م سه‌ردانه‌ی مالیکی بۆ واشنتن له پـێش چه‌ند مانگێـک به‌رنامه‌ی بۆ دانراوه، بۆیه هیچ په‌یوه‌ندی به پـێشـهاته سیاسیـیه‌کانی ئێسـتای ناو عێراقه‌وه نیـیه.