Accessibility links

سه‌رۆکی سودان ده‌ڵێت 58 که‌س له‌سه‌ر خۆپـیشـاندانه‌کانی مانگی ڕابردوو دادگایی ده‌کرێن

  • VOA News

عومه‌ر حه‌سه‌ن ئه‌لبه‌شیر سه‌رۆکی سودان ده‌ڵێت 58 که‌س دادگایی ده‌کرێن له‌سه‌ر ئه‌و نائارامیـیانه‌ی مانگی ڕابردوو وڵاته‌که‌ی گرته‌وه‌ له‌ پاش به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی.
ئه‌لبه‌شیر ڕۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ وتارێـکیدا بۆ په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌ی ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی به‌پـێی لێـکۆڵینه‌وه‌کان ده‌رکه‌وتووه‌ 58 که‌س ده‌سـتیان هه‌بووه‌ له‌و گێره‌شێوێنیانه‌دا و ویستوویانه‌ مه‌سه‌له‌ی نه‌مانی کۆمه‌کی حکومه‌ت بۆ دابه‌زاندنی نرخی سووته‌مه‌نی بکه‌نه‌ به‌هانه‌یه‌ک بۆ ڕووخاندنی حکومه‌ت.
جێی ئاماژه‌یه‌ له‌ 22 ی مانگی نۆ خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی بۆ نزیکه‌ی هه‌فته‌یه‌ک خه‌رتومی پایته‌خت و ده‌وروبه‌ری گرته‌وه‌ پاش ئه‌وه‌ی حکومه‌تی سودان بڕیاری دا کۆمه‌کی حکومه‌ت بۆ سووته‌مه‌نی نه‌هێڵێت.
XS
SM
MD
LG