Accessibility links

هه‌وڵه‌کان بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق به‌رده‌وامه‌

  • Goran Tawfeeq

له‌ پـێناو گه‌یشتن به‌ ڕێـکه‌وتنێـک له‌سه‌ر شێواز و ئالیه‌تی به‌ڕیوه‌چوونی یاسای هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ جارێـکی تر سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی فراکسیۆنه‌کانی نێو په‌رله‌ماندا کۆبووه‌یه‌وه‌.
ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ش پاش سه‌ردانی وه‌فدی باڵای په‌رله‌مان بوو بۆ هه‌رێم به‌ مه‌به‌سـتی ڕێـکه‌وتن له‌سه‌ر یاساکه‌ و په‌سه‌ندکردنی له‌ واده‌ی دیاریکراوی خۆیدا.
سه‌رۆکی په‌رله‌مانیش له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ی دووشه‌ممه‌دا ئه‌وه‌ی خسته‌ ڕوو که‌ هه‌وڵه‌کان له‌گه‌ڵ کوتله‌ سیاسیـیه‌کاندا به‌رده‌وامه‌ و هه‌موو لایه‌کیش جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی پـرۆسه‌که‌ ده‌که‌نه‌وه‌ و له‌ ئێسـتاشـدا چه‌ند بیرۆکه‌یه‌ک له‌به‌رده‌سـتدایه‌.
هاوکات بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌کاته‌وه‌ که‌ به‌ڕێوه‌چوونی پـرۆسه‌که‌ به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ و به‌بێ خواستی لایه‌نێـک زیان به‌ پـرۆسه‌ی سیاسی وڵات ده‌گه‌یه‌نێت له‌ کاتێـکدا ئه‌و لایه‌نه‌ باس له‌وه‌ ده‌کات به‌ڕێوه‌چوونی پـرۆسه‌که‌ دور له‌ ته‌وافوق پاشه‌کشێ له‌ حکومه‌ت ده‌کات.
XS
SM
MD
LG