Accessibility links

شه‌ماڵ به‌شیری: هه‌ڵوێست و وه‌ڵامدانه‌وه‌ بۆ سێداره‌دانه‌کان وخوێندنه‌وه‌ی نوێ بۆ حکومه‌تی رۆحانی


shamal bashiri

shamal bashiri

پاش دوواترین شه‌ڕی نێوان رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران و گریلاکانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (په‌ژاک) یه‌کێک له‌ به‌نده‌کانی ئاگر به‌سه‌که‌ سه‌باره‌ت به‌و که‌سانه‌ بوه‌ که‌ له‌ په‌ێوه‌ندی دا به‌ پژاکه‌وه‌ ده‌ستگیر کراوون و بریاری مردنیاندا به‌سه‌ر دراوه‌ له‌ سێداره‌ نه‌درێن، به‌ڵام رژیمی ئێران به‌ڵێنه‌کانی به‌ جێ نه‌هینا.
شه‌ماڵ به‌شیری به‌رپرسی په‌ێوه‌ندیه‌کانئ ده‌روه‌ی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان – په‌ژاک ، له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌/ رادیۆێ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌ سێداره‌دانی ئه‌ندامه‌کانیان ده‌ڵێت"ئێمه‌ له‌و بروایه‌دان ئه‌م له‌ سێداره‌دانه‌ دوو ره‌هه‌ندی هه‌یه‌، ره‌هه‌ندی یه‌کم ئه‌مه‌یه‌ ئێران شان به‌ شانی ئه‌م کرانه‌وه‌ی که‌ بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌کات له‌ په‌ێوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ ده‌ستیپێکردووه‌ باس له‌مه‌ ده‌کات که‌ ئه‌وان ئه‌م سیاسه‌تی(اعتدال) ته‌نها له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا و وڵاتانی ئه‌وروپا په‌ێره‌و ناکه‌ن، به‌ڵکۆ ئه‌وان له‌ هه‌وڵدانی ئه‌وه‌دان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ خۆشیان ئه‌م سیاسه‌ته‌ی (اعتدال) و هێورکردنه‌وه‌ی په‌ێوه‌ندیه‌کان به‌رێوه‌ به‌رن، هه‌ر بۆ ئه‌مه‌ش پێویستی به‌ خاڵێکی هاوبه‌ش هه‌یه‌ وه‌ ئه‌م خاڵه‌ هاوبه‌شه‌ی رێکه‌وتنه‌ بێگومان وه‌کو هه‌میشه‌ بۆ پرسی کورده‌، هه‌ر بۆیه‌ له‌م سه‌رو به‌نده‌ مژاری له‌ سێداره‌دان هاتوه‌ته‌ ئاراوه‌ به‌ تاێبه‌تی چه‌ند رۆژ له‌ دووای نووسینی په‌ێماننامه‌ی 100 میلیۆن دولاری بازرگانی نێوان ئێران و تورکیا. سه‌باره‌ت به‌ هۆکاری دووه‌م کاک شه‌ماڵ ده‌ڵێت ئه‌وه‌یه‌ ئێران له‌م قوناغه‌دا ده‌یه‌وێت کێشه‌ی ناوخۆیی، کێشه‌ی گه‌لانی ئێران به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌کی چه‌واشه‌کاریدا به‌ری، واته‌ کێشه‌ی کورد بخاته‌ ناو خانه‌ی ته‌نها ریفۆرمه‌وه‌ که‌ به‌ چه‌ند بڕگه‌ له‌ یاسای بنه‌ڕه‌تی ئێران کۆتایی پێ دێت، واته‌ ئێمه‌ کێشه‌ی کورد په‌سه‌ند ده‌که‌ێن به‌ڵام کێشه‌ی کورد ته‌نها کێشه‌ی زمانه‌".‌

Habib Golparipour حه‌بیب گوڵپه‌ریپوور

Habib Golparipour حه‌بیب گوڵپه‌ریپوور


Habib Golparipour حه‌بیب گوڵپه‌ریپوور

Habib Golparipour حه‌بیب گوڵپه‌ریپوور

XS
SM
MD
LG