کاربه‌ده‌سـتانی ده‌زگای زانیاری سۆماڵ و گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن فڕۆکه‌یه‌کی بێ فڕۆکه‌وان له هه‌رێمی جوبای ناوه‌ڕاست له ماشێنێـکی داوه و 2 گه‌وره ئه‌ندامی کۆمه‌ڵی توندڕه‌وی ئه‌لشه‌بابی کوشـتووه.
ده‌ڵێن هێرشه‌که له قه‌راغ شـارۆچکه‌ی جلب له دوری 120 کیلۆمه‌تر له شـاری کیسمایۆی سه‌ر که‌ناری ده‌ریاوه کراوه.
گه‌واهیده‌رێـک به ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ڕۆیته‌رزی گوتووه که بینیویه‌تی له ماشێـنێـکی جۆری سووزۆکی دراوه و ئاگری گرتووه و پاشـان چه‌کدارانی شه‌باب هاتوون و 2 ته‌رمیان له نێویدا ده‌رهێناوه.
ئه‌ندامێـکی کۆمه‌ڵی شه‌باب که خۆی به ئه‌بو محه‌مه‌د بۆ ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێس ناساندبوو، گوتبووی یه‌ک له کوژراوه‌کان گه‌وره شاره‌زای ته‌قه‌مه‌نی کۆمه‌ڵه‌که‌یان بووه.