Accessibility links

ئاڵۆزبوونی ڕه‌وشی سیاسی و ئاسایشی له‌ عێراق

  • Amir Goran

ڕەوشى سیاسى و ئاسایش لە عێراق هه‌تا دێت ئاڵۆزى زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت. کەمینە نەتەوەیى و ئاینیـیەکان قوربانى سەرەکى ململانێی سیاسى و ئەمنیەکانن بە شێوەیەکى ڕۆژانە ئەو کەمینانە بەهۆى ناسنامەکانیانەوە دەکرێنە ئامانج . لێکدانەوەى جیاواز بۆ ڕەوشەکە و ئایندەى عێراقى دواى زیاتر لە 10 ساڵ بەسەر نەمانى ڕژێمەکەى سەدام حسێنەوە دەکرێت هەندێک پێیان وایە حکومەت و لایەنە سیاسیەکان تواناى کێشەکانیان نیـیە. هەندێکیش هۆکارەکەى بۆ نەبوونى متمانەى نێوان لایەنەکان دەگەڕێننەوە، بەڵام بەشیر فەتاح، بەرپرسى مەڵبەندى موسڵى یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگى ئەمریکا دەڵێت عێراق بە گشتى و موسڵ بە تایبەتى ئێستا لە گەرمەى جەنگى تایفى دایە بە بڕواى ئەو لایەنى عەرەبى سوننى زەرەرمەندى یەکەمى شەرەکەن.
له‌ لایه‌کی دیکه‌ مەجید کاکەیی ڕۆژنامەوان دەڵێت بۆ ڕزگاربوونى عێراق لەم جەنگە و کێشە سیاسیەکان تاکە ڕێگا چارە پڕۆژەکەى جۆزیف بایدنى جێگرى سەرۆکى ئەمریکا و دابەشبوونى عێراقە بەسەر سێ هەرێمى شیعى و سونى و کوردى.
XS
SM
MD
LG