شاسوار عه‌بدولواحید بریندار ده‌بێت پاش ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک چه‌کدار له‌ناو ئۆتۆمبێلێکی جۆری (بی ئێم ده‌بلیو) ه‌وه ته‌قه‌ی لێده‌که‌ن.
ئه‌م هێرشه ناڕه‌زاییه‌کی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا له لایه‌ن ڕێکخراوه خۆجێیه‌کانی داکۆکی له مافه‌کان و پاراستنی ڕۆژنامه‌وانان ده‌که‌ن.
شاسوار عه‌بدولواحید، به‌ڕێوبه‌ری کۆمپانیاکانی نالیا ده‌ڵێت چه‌کداره‌کان وه‌هایان زانیوه که کوژراوه بۆیه جێیان هێشتووه و ده‌شڵێت کاره‌که به به‌رنامه بووه و ته‌نانه‌ت ئه‌و فیشه‌کانه‌ی به‌کاریشهێنراون جۆرێکی تایبه‌ت بوون و دواتر به ژماره‌یه‌ک بازگه‌دا تێپه‌ڕیون و به‌ره‌و ناوچه‌ی سیته‌ک ڕۆیشتوون.
شاسوار نکوڵی له‌و ڕاپۆرته هه‌واڵیانه ده‌کات که گوتوویانه ئه‌و هێرشه‌ی کراوه‌ته سه‌ری به‌هۆی پشکه‌کانی کۆمپانیای نالیاوه بووه و ده‌ڵێت هه‌رگیز ئه‌و کاره په‌یوه‌ندی به کۆمپانیاکانی نالیاوه نییه و به‌ڵکو پێشتر که‌ناڵی نالیا، یان (ئێن ئاڕ تی) که به‌شێکی کۆمپانیاکانی نالیایه سوتێنرا و چه‌ند جارێک هه‌ڕه‌شه له خۆم کراوه و بۆمب هه‌ڵدراوه‌ته سه‌ر سه‌ربانی که‌ناڵه‌که و وه‌ک ده‌ڵێت ئه‌مانه هه‌مووی به‌ڵگه‌ن که ئه‌وه‌ی کراوه دژایه‌تی کردنی ده‌نگی ئازادی که‌ناڵی نالیا بووه.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی شاری سلێمانی ده‌خوازن با که‌ناڵه‌که دابخه‌ن نه‌ک هه‌وڵی کوشتن بده‌ن.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، شاسوار عه‌بدولواحید ده‌شڵێت داوای یاسایی خۆی تۆمارکردووه دژی ده‌زگای زانیاری یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان و هه‌روه‌هاش هێزی دژه تێرۆر.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: