Accessibility links

کیژێکی ده‌ساڵ له‌ کابوڵ ده‌کوژرێت


کاربه‌ده‌ستێکی ئه‌فغانستانی و گه‌واهده‌رانیش ده‌ڵێن له‌ ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێک که‌ پێده‌چێت ژماره‌یه‌ک سه‌ربازی کردبێته‌ ئامانج که‌سێکی سیڤیڵ کوژراوه‌.

ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ش له‌ بازاڕێکی شاری کابوڵ پایته‌ختی وڵاته‌که‌ ڕوویداوه‌.

ژه‌نه‌راڵ موحه‌مه‌د زاهیر ئه‌زیمی ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌فغانستان ده‌ڵێت ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ له‌ ده‌مێکدا بووه‌ که‌ سه‌ربازه‌کان چاوه‌ڕوانی هاتنی ئۆتۆمبێلێکیان کردووه‌ بۆ بردنیان بۆسه‌ر کار.

ژه‌نه‌راڵ موحه‌مه‌د زاهیر ده‌شڵێت له‌و ڕووداوه‌دا پێنج سه‌رباز بریندارن.

له‌ شوێنی ته‌قینه‌وه‌که‌ش که‌سێک به‌ ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێسی گوتووه‌ ناوی زیائولدینه‌ و کچه‌ ته‌مه‌ن ده‌ ساڵیه‌که‌ی له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا کوژراوه‌.

گه‌واهده‌رێکیش ده‌ڵێت 4 که‌سی سیڤیڵیش بێ له‌ سه‌ربازه‌کان بریندارن. هه‌ر ئه‌و گه‌واهده‌ره‌ گوتوویه‌تی له‌و بڕوایه‌دایه‌ بۆمبه‌که‌ له‌ دوکانێکدا له‌ژێر سه‌وزه‌ و میوه‌دا دانرابووه‌وه‌.
XS
SM
MD
LG