Accessibility links

دواى کوژرانى 8 موختار زیاتر له‌ سه‌دا هه‌شتاو پێنجی موختارى گه‌ڕه‌که‌کانى شارى موسڵ ده‌ست له‌ کار ده‌کشێننه‌وه‌

  • ئه‌میر گۆران

دوابه‌دواى کوژرانى 8 موختار له‌چه‌ند ڕۆژى ڕابوردوو له‌ ئێستاشدا هه‌ڕه‌شه‌ى کوشتن له ‌سه‌رجه‌م موختارى گه‌ڕه‌که‌کان ده‌کرێت ئه‌گه‌ر کاره‌کانیان جێنه‌هێڵن. له‌ماوه‌ى که‌متر له‌هه‌فته‌یه‌کیش دا زیاتر له‌ 85% ى موختاره‌کان ده‌ستیان له‌ کاره‌کانیان کێشاوه‌ته‌وه‌. سه‌رچاوه‌یه‌کى پۆلیس ڕایگه‌یاندا ڕێکخراوى ده‌ولَه‌تى عێراقى ئیسلامى به‌ نوسراو هه‌ڕه‌شه‌ى کوشتنى له‌ هه‌مو موختاره‌کان گه‌ڕه‌که‌کانی موسڵ کردووه‌ و داوای لێکردوون یان ده‌ست له‌ کاره‌کانیان بکشێننه‌وه‌ و یان هاوکارییان بکه‌ن له‌ به‌جێهێنانی ئامانجه‌کانیان ئه‌گینیا خۆیان و ئه‌ندامانی خێزانه‌کانیان ده‌کوژێن ‌
زانایری زیاتر له‌ ڕاپۆرته‌ی په‌یامنێرمان ئه‌میر گۆاراندایه‌.
XS
SM
MD
LG